Daily Archives: ئازار 22, 2020

لێژنەی باڵای رانکینگی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانس ئەنجامدەدات

ئەمڕۆ یەکشەممە رێککەوتی ۲۲ـی ئاداری ۲۰۲۰ کاژێر ۱۱ـی بەیانی بە بەشداری سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی و سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی باڵای رانکینگی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ ساڵی ۲۰۱۹-۲۰۲۰ لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرنج و تێبینیەکان لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی لێژنەوە خرانە ڕوو بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ بەردەوامی دان بە کارەکانی لێژنە لە ئێستادا کە دەوامی فەرمی راگیراوە، هەر لە کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک راسپاردە گەڵاڵە کران تا لە داهاتوو لێژنە کاری لەسەر بکات.