Monthly Archives: ئازار 2020

شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە و راوێژکارانی ئەڵمانی سەردانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەوڵیر دەکەن

ئەمڕۆ یەکشەممە رێککەوتی 8ـی ئاداری 2020 شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بە یاوەری راوێژکارانی ئەڵمانی سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێریان کرد و لە لایەن سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی پێشوازییان لێکرا.

لە دیدارەکەدا کە هەریەکە لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و ژمارەیەک لە بەڕێوبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ ئامادەی بوون، شاندی ناوبراو داوایان لە سەرۆکی زانکۆ کرد کە پێکەوە کار لەسەر کردنەوەی چەند خولێکی کورتخایەن بکەن بۆ راهێنەرە ناوخۆییەکانی پێشمەرگە لە رووی وتنەوە ی ئەکادیمیانەی وانەکان ، بۆ ئەم مەبەستەش سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە شێروانی رەزامەندی نیشاندا کە بە هەموو شێوەیەک هاوکاری وەزارەتی پێشمەرگە دەبن و ئامادەیی تەواوی زانکۆی دەربڕی بۆ هەموو هاوکاری کردنێک.

لە لای خۆیانەوە شاندەکەی وەزارەتی پێشمەرگە سوپاسی سەرۆکی زانکۆیان کرد بۆ پێشوازی و رەزامەندی دەربرینیان لە هاوکاری کردنی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بەرێوەبردنی خولەکان.

سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خولێکی راهێنانی ٤ ڕۆژە رادەگەیەنێت لەژێر ناونیشانی چۆنیەتی دەرهێنانی دی. ئێن. ئەی. لە خانەکان تاکو ئەو پرۆسانەی کە پەیوەندیدارن تا دەست نیشانکردنی گینات بە ڕێگەی ئامێری  پی. سی. ئاڕ. بۆ ئارەزوو مەندانی بواری بایلۆجی و پزیشکی و کشتوکاڵی بە پێی ئەو بەرنامەیەی کە لە خوارەوە بە زمانی ئینگلیزی نووسراوە، کە لەلایەن بەرێز د.نزار علی امین شوان مامۆستا لەکۆلێژی تەکنیکی تەندروستی لەبەشی شیکاری نەخۆشیەکان بەڕێوەدەچێت.

بۆ خۆتۆمار کردن لێــــــــرە کلیـک بکە

بەرنامەی وۆرکشۆپ

Basic Molecular Biology techniques: From DNA extraction to PCR application

This is a four-day training course that will enable participants to learn the basic molecular techniques required for scientific research to be effective. Participants will experience hands-on training on genomic DNA extraction, electrophoresis, and Polymerase Chain Reaction amplification.

Course Objectives

The aim of this training course

is to provide participants with the basic knowledge and skills necessary to operate in a molecular biology laboratory.

Course Outline

• Laboratory safety procedures, the use and proper handling of Lab equipment.

• Genomic DNA Extraction.

• Nucleic Acid quantification and qualification using Spectrophotometer and Electrophoresis gel analysis.

• Polymerase Chain Reaction (PCR) amplification.

Learning Outcomes

At the end of this training course, participants will:

• Comprehend the principles of Molecular Biology and Genetic research.

• Be able to use some equipment in a molecular biology laboratory.

• Be able to extract genomic DNA using high throughput techniques.

• Be able to quantify DNA and check the purity using spectrometry and electrophoresis.

• Understand the principle of PCR using molecular markers such as RAPD.

Target Audience

Researchers, laboratory supervisors, science lecturers, technicians, and those who require knowledge of molecular biology techniques.

Note: Numbers of seats are limited.

Registration fee: 50000 IQD

شاندێکى زانکۆی پۆلیتەکنیکى هەولێر بەشدارى لە خولێکى راهێنان دەکەن لە زانکۆی گۆتینگنی ئەڵمانی

شاندێکى زانکۆی پۆلیتەکنیکى هەولێر بەشدارى لە خولێکى راهێنان دەکەن لەژێر ناونیشانى (راهێنانى وۆرکشۆپ بۆ پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان: بەڕێوەبەران و فەرمانبەران). ئەم خولی راهێنانە لەلایەن پڕۆگرامی ئیراسمەس پڵەس بەهاوبەشی لەگەڵ یەکێتى ئەوروپا کۆمەکدەکرێت و لەلایەن زانکۆى گۆتینگن لە ئەڵمانیا میوانداری دەکرێن لە رۆژانى ٢-١٣ى ئادارى٢٠٢٠.

ئەم پڕۆژەیە لەلایەن سندوقی کۆمەکی یەکێتى ئەوروپا تەرخانکراوە لە چوارچێوەى پڕۆگرامی ئیراسمەس پڵەس، ئامانجی بنیاتنانی توانایە لە بواری خوێندنى باڵا کە بە دوو قۆناغ پێشکەشدەکرێت.


قۆناغی یەکەم ماوەى یەک هەفتە دەخایەنێت کە خولی راهێنانى بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لەخۆدەگرێت و قوناغی دووەمی خولەکە سەرنج دەخاتە سەر راهێنانی فەرمانبەرانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانى زانکۆکان

شایەنى باسە دە زانکۆى هەرێمى کوردستان-عێڕاق بەشداری لەم وۆرکشوپە دەکەن کە ماوەى ١٢ رۆژ دەخایەنێت.