ئەمرۆ سێ شەممە رێککەوتی 18ـی شوباتی 2020 لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و بەڕێوبەر و ستافی هۆبەکانی تەندروستی و سەلامەتی کولێژ و پەیمانگەکان وۆرکشۆپی تایبەت بە فریاکەوتنی خێرا بەرێوەچوو و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت .
سەرەتا سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا باسی لە گرنگی بابەتی فریاگوزاری سەرەتایی کرد بۆ ستاف و قوتابیانی زانکۆ، و سوپاسی راهێنەرانی کرد، هەروەها دەستخۆشی لە بەرێوبەری تەندروستی و سەلامەتی سەرۆکایەتی زانکۆ کرد بۆ رێکخستنی وۆرکشۆپەکە.
وۆرکشۆپەکە بە سەرپەرشتی راهێنەرانی فریاگوزاری سەرەتایی بەرێزان خالد عثمان نادر و رزگار عبدالرزاق عبدالقادر و کارمەندی ئەمبولانس پێشەوا صالح رحمن، بۆ بەرپرس و فەرمانبەرانی تەندروستی و سەلامەتی لە گشت کۆلێژ و پەیمانگەکان ئەنجام دەدرێت و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.








