رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 3ـی کانونی یەکەمی 2019 سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. کاوە عبدالکریم شێروانی پێشوازی لە نووسەر و روناکبیری تورک د. إسماعیل بێشکچی و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و بەرێوبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ و سەرۆکی زامەزرێنەرانی وەقفی بێشکچی لە ئەستەنبوڵ إبراهیم گوربوز و جێگری سەرۆکی وەقفی بێشکچی لە کوردستان روندک فارس ئامادەیبوون، د. إسماعیل باسی لە بارودۆخی کوردستان و عێراق و گۆرانکاریەکانی ناوچەکە کرد هەروەها باس لە چارەسەرکردنی کێشەکان کرا.

