رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 17ـی ئەیلولی 2019 سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی پێشوازی لە شاندێکی کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی و هەریەک لە راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر و بەرێوبەری پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن و سەرۆکی بەشی چارەسەری سروشتی ، شاندی میوان باسیان لە کردنەوەی بەشی دروستکردنی پەلی دەستکرد لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر و ئامادەکارییە پێویستەکان کرد و هەروەها بە وردی باس لەو ئاستانگانە کرا کە دێنە پێش پرۆسەکە و چۆنیەتی چارەسەر کردنیان خرایە روو.

شاندی کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی پێک هاتبوو لە بەرێزان تیرێز باویل، میگێل ماتیۆس ، غەسسان ئالوسی، کریستیان شلێرف و نیکۆلاس مونۆز.

بریار وایە پرۆژەیەکی هاوبەشدا لە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی بۆ کردنەوەی بەشی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر وەک یەکەم بەش لەسەر ئاستی عیراق بەشی دروستکردنی پەلی دەستکرد لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر بکرێتەوە.