ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۲ـی ئەیلولی ۲۰۱۹ سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د کاوە عبدالکریم شێروانی پێشوازی لە سکرتێری یەکێتی قوتابیانی کوردستان نێچیرڤان کەلاری و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا باس لە ئامادەکاریەکانی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن و پرۆسەی پێشکەش کردنی زانکۆ و پەیمانگەکان کرا،

دواتر سەرۆکی زانکۆ و شاندی میوان بەشداریان لە سیمنارێک کرد کە بە هاوبەشی لەنێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و یەکێتی قوتابیانی کوردستان پێشکەش کرا لەلایەن مامۆستا فەرهاد عثمان بەڕێوبەری تۆماری گشتی بەوەکالەت و بەرپرسی هۆبەی تۆمار م. محمد عبداللە، کە تیایدا چۆنیەتی پێشکەش کردن و هەڵبژاردن و میکانیزمی وەرگرتن لە پرۆسەی زانکۆلاین بۆ ئامادەبووان روونکرایەوە کە پێکهاتبوون لە کۆمەڵێک قوتابی و خۆبەخش.

ساڵانە بەڕێوبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە پاڵپشتی و ڕێنمایی سەرۆکی زانکۆ، لە ماوەی پێشکەش کردن بۆ زانکۆلاین، خۆبەخشانە فۆرمی پێشکەش کردن بۆ قوتابیانی پۆلی دوانزە پڕدەکەنەوە، تاکو هاوکاری قوتابیان بکەن و بەهەڵە زانکۆ و پەیمانگە و بەشەکان هەڵنەبژێرن.