زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر خولی (سه‌ره‌تایه‌ك بۆ فرۆشتن)ـی بۆ 17 مامۆستای زانكۆ کردەوە کە دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، دوای کۆتایی هاتنی خولەکە مامۆستایانی بەشدار بوو هه‌مان خول بهرێوهدەبەن بۆ قوتابیانی كۆلێژ و په‌یمانگه‌كانی خۆیان، دوای 2 ساڵ له توێژینه‌وه و روپێوكردن له لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا و رێكخراوی ئایرێكس ده‌ركه‌وت كه‌وا ئه‌م كۆرسه یه‌كێكه له كۆرسه هه‌ره پێویسته‌كان بۆ بازاری عێراق و كوردستان.

له ماوه‌ی پێشوو ئه‌م كۆرسه به شێوه‌یه‌كی بنچینه‌یی به‌رێوه‌چوو بۆ به‌شێك له مامۆستایانی زانكۆكانی عێراق له رێگای رێكخراوی
IREX
و به پاڵپشتی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق.
This course was initially conducted for Faculty members of all Iraqi Universities by IREX with the support of the U.S. Embassy in Iraq

شایه‌نی باسه ئه‌م كۆرسه بۆ جاری دووه‌مه به‌رێوه ده‌چێت له شاری هه‌ولێر له لایه‌ن زانكۆی پۆلیتهكیكی هه‌ولێر به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر.