سەنتەری رۆشنبیری زانکۆ .. کۆبوونەوەی ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسی زانستی زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک بەرێوەچوو

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ٢٢ـی ئابی ٢٠١٩ لە هۆڵی سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و راگر و سەرۆکی بەشە زانستیەکانی هەر سێ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و سلێمانی و دهۆک کۆبوونەوەی لێژنەی کەرتی پسپۆریەكان ئەنجام درا.

کۆبوونەوەکە کە بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسی زانستی نێوان هەر سێ زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکانی کوردستان ئەنجام درا، کە بڕیار وایە لە رۆژانی ٢٨ و ٢٩ـی ئابی ٢٠١٩ لە هەولێر بەرێوە بچێ، سەرەتای کۆبوونەوەکە سەرۆکی زانکۆ وەک سەرۆکی لێژنەی باڵای کۆنفرانس وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا بەخێرهاتنی بەشداربووانی کرد و باسی لە گرنگی کارەکانی ئەم کۆبوونەوەیەی کرد کە مەبەست لێی جێ بەجێ کردنی سیستەمی بۆلۆنا پرۆسێس و یەکخستنی سیستەمی خوێندن و ناوی وانە و بەشە زانستییە هاوشێوەکانە لە زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکانی کوردستان.

دواتر لە لایەن سەرۆکی لێژنەی ئامادەکاری کۆنفرانسەوە رێنموونی بەشداربووان کرا هەر پسپۆریە و بە جیا کۆبوونەوەی خۆیان ئەنجام بدەن بەمەبەستی لێک نزیک کردنەوە و یەکخستنی بۆچوونەکانیان.

لە ژێر چاودێری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک) کۆنفرانسی نیشتمانیی زانستی  لەژێر ناونیشانی (ریفۆمی خوێندنی تەکنیکی لە کوردستان، بەرەو جێ بەجێ کردنی پرۆسەی بۆلۆنا) لە رۆژانی ٢٨ و ٢٩ـی ئابی ٢٠١٩ لە هۆڵی سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەرێوەدەچێت .

سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق د. بەشیر حەداد دەکات

رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ۲۲ـی ئابی ۲۰۱۹ سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی پێشوازی لە جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق د. بەشیر خلیل حەداد لە سەرۆکایەتی زانکۆ کرد.

لە دیدارەکەدا باس لە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لە بواری خوێندنی باڵا کرا هەروەها باس لە پشکی هەرێم کرا لە زەمالات و شاندەکانی دەرەوەی وڵات کە پێویستە هەرێم بەشدار بێت تێیاندا، لە لای خۆیە وە د. بەشیر حەداد بەڵێنی بۆ هاوکاری بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێڕ دووپات کردەوە.