سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان ئەنجام دەدات

رۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی ۲۱ـی ئابی ۲۰۱۹ سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و ژمارەیەک لە بەڕێوبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی لە سەرۆکایەتی زانکۆ ئەنجام دا.

مەبەستی کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە باسکردن و شیکردنەوەی چۆنیەتی داڕشتنی بەرنامەی کار و پڕۆژە و چالاکیەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ ماوەی چوار ساڵی داهاتوو .

هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرجەم کۆلێژ و پەیمانگەکان ڕاسپێردران بە زووترین کات پڕۆژە بەردەوام و پڕۆژە پێشنیارکراوەکان و ئەرک و چاڵاکیە بەردەوام و پێشنیارکراوەکان بخەنە ڕوو و لە فۆرم و خشتەی تایبەت ئاماژەی پێ بکەن لەچوارچێوەی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان .