هەرسێ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و سلێمانی و دهۆک کۆنفرانسێکی زانستی ئەنجام دەدەن

ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٤ـی ئابی ۲۰۱۹ بەسەرپەرشتی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی و بە ئامادەبوونی هەریەکە لە یاریدەدەری سەرۆک زانکۆکان بۆ کاروباری زانستی و سەرۆکی کەرتی پسپۆریەکانی زانستی و بەڕێوەبەرانی پرۆگرامەکانی خوێندنی هەرسێ زانکۆ کۆبوونەوەیەکی گشتگیر ئەنجامدرا کە تیایدا بڕیاردرا کۆنفرانسێکی زانستی هاوبەش بۆ پەرەپێدان و یەکخستنی سسیتەمی خوێندن، پڕۆگرامەکان، سیستەمی ECTS ، مەشقی هاوینە و پڕۆژەی دەرچوون، لە رۆژانی ٢٤ و ٢٥ ئابی ٢٠١٩ لەشاری هەولێر ئەنجام بدەن.

کۆنفڕانسەکە لەژێر ناونیشانی ( ریفۆرمی خوێندنی تەکنیکی چەسپاندنی هەنگاوەکانی بەرەو پڕۆسەی بۆلۆنا)دەبێت و لەشاری هەولێر بەڕیوەدەچێت.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەنگاوەکانی ئەنجامدانی کۆنفرانسە زانستیەکە کرا کە بڕیارە لە رێکەوتی(24-25) ئەم مانگە بەڕێوەبچیت تایبەت دەبێت بە گۆڕانکاری و ڕیفۆرم و یەکخستنی پرۆگرامەکانی خوێندن و جێبەجێکردنی بۆلۆنا پرۆسێس و سیستەمی ECTS لە زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکانی هەرێمی کوردستان.

لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا کۆی ئەو خاڵانە دیاریکران کە ئامانجی سەرەکی کۆنفرانسەکەن، بریتین لە یەکخستنی سیستەمی خوێندن لە زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکان یەکخستنی پڕۆگرامەکانی خوێندن و جێبەجێکردنی بنەماکانی سیستەمی

ECTS

مەشقی پراکتیکی قوتابیان، پڕۆژەی دەرچوونی قوتابیان.