سەنتەری رۆشنبیری زانکۆ .. کۆبوونەوەی ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسی زانستی زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک بەرێوەچوو

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ٢٢ـی ئابی ٢٠١٩ لە هۆڵی سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و راگر و سەرۆکی بەشە زانستیەکانی هەر سێ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و سلێمانی و دهۆک کۆبوونەوەی لێژنەی کەرتی پسپۆریەكان ئەنجام درا.

کۆبوونەوەکە کە بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسی زانستی نێوان هەر سێ زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکانی کوردستان ئەنجام درا، کە بڕیار وایە لە رۆژانی ٢٨ و ٢٩ـی ئابی ٢٠١٩ لە هەولێر بەرێوە بچێ، سەرەتای کۆبوونەوەکە سەرۆکی زانکۆ وەک سەرۆکی لێژنەی باڵای کۆنفرانس وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا بەخێرهاتنی بەشداربووانی کرد و باسی لە گرنگی کارەکانی ئەم کۆبوونەوەیەی کرد کە مەبەست لێی جێ بەجێ کردنی سیستەمی بۆلۆنا پرۆسێس و یەکخستنی سیستەمی خوێندن و ناوی وانە و بەشە زانستییە هاوشێوەکانە لە زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکانی کوردستان.

دواتر لە لایەن سەرۆکی لێژنەی ئامادەکاری کۆنفرانسەوە رێنموونی بەشداربووان کرا هەر پسپۆریە و بە جیا کۆبوونەوەی خۆیان ئەنجام بدەن بەمەبەستی لێک نزیک کردنەوە و یەکخستنی بۆچوونەکانیان.

لە ژێر چاودێری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک) کۆنفرانسی نیشتمانیی زانستی  لەژێر ناونیشانی (ریفۆمی خوێندنی تەکنیکی لە کوردستان، بەرەو جێ بەجێ کردنی پرۆسەی بۆلۆنا) لە رۆژانی ٢٨ و ٢٩ـی ئابی ٢٠١٩ لە هۆڵی سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەرێوەدەچێت .