زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر هەنگاوەکانی ریفۆرم و جێبەجێ کردنی پرۆسەی بۆلۆنا و سیستەمی ئی سی تی ئێس لە کۆلێژ و پەیمانگەکانی زانکۆ وە دەست پێکرد.
دوای هەوڵ و ماندووبونێکی زۆر بۆ داڕشتنی چوارچێوەی هەنگاوەکان، ئەمرۆ ۲٤ـی حوزەیرانی ۲۰۱۹ شاندێک بە راسپاردەی سەرۆکایەتی زانکۆ و پاڵپشتی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە شێروانی وۆرکشۆپێکی لە پەیمانگەی تەکنیکی شەقلاوە ئەنجامدا لەلایەن راگری پەیمانگەی تەکنەلۆجی د. بۆتان مەجید ئاسنگەر هەولێر و بەهاوکاری بەڕێوەبەری کاروباری زانستی لەسەرۆکایەتی زانکۆ د. هۆشیار امین، یاریدەدەری راگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر پ.ی. م. دلاوەر جلال غریب و بەڕێوبەری پرۆگرامەکانی خویندن مامۆستا کۆڤان عمر، بۆ ئاشناکردنی مامۆستایان بە سیستەمی خویندنی نوێ کە بریارە بۆ ساڵی خویندنی ٢٠١٩ – ٢٠٢٠ جێ بەجێ بکریت لە زانکۆ.

بڕیار وایە رۆژانی داهاتوو ئەم وۆرکشۆپانە بەردەوام دەبن لە گشت کۆلێژ و پەیمانگەکانی زانکۆ کە تیمیکی دیکەی زانکۆ کە پێک هاتوون لە بەرێزان د. توانا احمد، د.عفان عثمان د.بهمن م.سعد هادي چاوشلی بەشێکی ئەم ئەرکەیان گرتۆتە ئەستۆ.
