Daily Archives: حوزه‌یران 13, 2019

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە سمپۆزیۆمی دووەمی پرۆژەی تایگرس دەکەن

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشدارییان کرد لە سمپۆزیۆمی دووەمی پرۆژەی تایگرس کە لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە سپۆنسەر دەکرێت لە زانکۆی  پۆلیتەکنیکی دهۆک بەرێوەدەچێت.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک لەژێر ناونیشانی ستراتیژی نێودەوڵەتی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بەرێوەچوو بەبەشداری و ئەندامێتی ژمارەیەک زانکۆ لە نێویشیاندا زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، شاندی زانکۆ پێکهاتبوون لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی د. نجیب تۆما بتو، بەرێوبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ د.رەنج سیروان عبدالله بەشدارییان سمپۆزیۆمەکە کرد.

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر به‌شێكی نوێی پزیشكی لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر ده‌كاته‌وه‌

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێڕ رێکەوتی 12/6/2019 سەردانی باره‌گای رێكخراوی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تیان کرد و كۆبونه‌وه‌كیان ئه‌نجامدا سه‌باره‌ت به‌ كردنه‌وه‌ی به‌شی پەلی ده‌ستكرد لە كۆلێژی ته‌كنیكی ته‌ندروستی هه‌ولێر.

شاندی زانکۆ کە پێکهاتبوو لە ڕاگری كۆلێژی ته‌كنیكی ته‌ندروستی هه‌ولێر پ.ی. م ئومێد ارشد حوێزی، و مامۆستا مهدی قادر، لەگەڵ نوێنه‌ری رێكخراوی خاچی سووری نێوده‌وڵەتی و نوینه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی خوێندنی باڵاو ته‌ندروستی حكومه‌تی فیدراڵی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌گای رێكخراوی ناوبراو كۆبوونه‌وه‌ ،کە تیایدا بڕیار درا به‌كردنه‌وه‌ی به‌شێكی نوێی پزیشكی به‌ناوی (په‌لی ده‌ستكرد) لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر، قوتابیان و خوێندكاران ده‌توانن درێژه‌ به‌ خوێندن بده‌ن له‌م به‌شه‌ ،كورسی ته‌رخان كراوه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌رچووی په‌یمانگه‌ پزیشكیه‌كانن .

م. ئومێد دەربارەی کردنەوەی بەشەکە گووتی “ئەم بەشە گرنگیەکی زۆری هەیە لەبەر ئەوەی یەکەم جارە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق بکرێتەوە هەر لەبەر ئەوەشە کە قوتابیانی گشت پارێزگاكان ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن و شاره‌زایی به‌شێوه‌ی پراكتیكی و تیۆری له‌سه‌ر ئه‌م زانسته‌ به‌ده‌ست بێنن .

كۆلێژی ته‌كنیكی ته‌ندروستی هەولێر له‌ دووبه‌شی زانستی پێك هاتووه‌ و به‌ ناوی (شیكاری نه‌خۆشی ، چاره‌سه‌ری سروشتی) ئه‌م ساڵ خولی دووه‌می ده‌رچووانی پێشكه‌ش به‌ كوردستان ده‌كات .