شاندێکی دەزگای PLACEWELL HRD CONSULTANT سەردانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەکەن

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 12/6/2019 شاندێکی دەزگای
PLACEWELL HRD CONSULTANT
ـی هیندی سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێریان کرد.

لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکی زانکۆ بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د. جودت جعفر خطاب و بەڕێوبەری پەیوەندییە ئەکادیمییەکان د. ڕەنج سیروان ، شاندی میوان باسی دامەزراوەکە و کارەکانیان کرد کە خۆی لە دابین کردنی مامۆستا و توێژەر لە وڵاتی هیندستان بۆ زانکۆ و دامەزراوەکانی دیکە دەبینیەوە، دواتر باس لە دروست کردنی پەیوەندیی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و دامەزراوەکە کرا.

شیاوی باسە بۆ جاری دووەمە شاندەکە سەردانی زانکۆ دەکەن پێشتر لەگەڵ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و بەرێوبەری پەیوەنددیە ئەکادیمیەکانەوە پێشوازییان لێکرابوو.