شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر به‌شدارییان له وۆركشۆپێكى نێوده‌وڵه‌تى کرد كه بۆ ماوەی سێ رۆژ له شارى سلێمانى بەرێوەچوو.
شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێکهاتبوون لە د. عبدالله عمر یاسین و د. هەتاو کریم خضر بەشداریان لە وۆرکشۆپێکدا کرد، کە زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانی به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ زانكۆى (ی‌و ئێل سی)ـى به‌ریتانى هه‌ڵسابوو به ئه‌نجامدانى بۆ ماوەی سێ رۆژ لە رێکەوتی 30/5/2019 تا 1/6/2019 کە بۆ به‌هێزكردنى تواناى ستافى ئه‌كادیمى زانكۆكانى عێراق به‌مه‌به‌ستى بڵاو كردنه‌وه‌ى تۆژینه‌وه‌ى زانستى له‌گۆڤاره نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان رێکخرابوو.

وۆركشۆپه‌كه جه‌ختى له‌سه‌ر چۆنیه‌تى نووسینى به‌شه‌كانى تۆژینه‌وه كرد (پوخته ، میثۆد ، شیكردنه‌وه‌ى داتا ، لێكۆڵینه‌وه پێشینهیهكان ، هه‌ڵبژاردنى گۆڤارى گونجاو بۆ بڵاوكردنه‌وه) هه‌روه‌ها باسى چۆنیه‌تى به‌ده‌ست هێنانى سكۆله‌رشیپ و گراند كرا.
وۆركشۆپه‌كه له لایەن چه‌ند ستافێكى به توانا لە زانكۆكانى به‌ریتانیا به‌رێوه‌چوو کە فه‌ندكرابوو له‌لایه‌ن ئه‌كادیمیاى به‌ریتانى.