ئەمڕۆ یه‌كشه‌مە ڕێكه‌وتی (24\3\2019) لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وۆركشۆپێكی تایبه‌ت بە سێنته‌ره‌كانی جێنده‌رناسی له‌زانكۆكانی كوردستان ئەنجامدرا.
بە ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی كارگێڕی و دارایی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای جێنده‌رناسی له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی (د.خه‌تاب ئه‌حمه‌د مسته‌فا)، سه‌رۆكی ده‌زگای سه‌رپه‌رشتی و دڵنیایی جۆری له وه‌زاره‌ت (د.مەحهمهد حوسین) و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان (خاتوو ئه‌مه‌ل جه‌لال)، به‌ڕێوه‌به‌رانی سێنته‌ره‌كانی جێنده‌رناسی له گشت زانكۆكانی هەرێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و زانكۆی ئه‌مریكی له سلێمانی وۆركشۆپێكی تایبه‌ت به بواری جێنده‌رناسی له هۆڵی ڤیدیۆ كۆنفڕانسی دیوانی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌برد.
له ده‌ستپێكی وۆركشۆپه‌كه‌دا وتاری (د.یوسف گۆران) وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له لایه‌ن (د.خه‌تاب) نوێنه‌ری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پێشكه‌شكرا و به ناوی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و لیژنەی باڵای جێندەرناسی لە وه‌زاره‌ت، ده‌ستخۆشی له ڕێكخه‌رانی وۆركشۆپه‌كه و به‌ڕێوه‌به‌رانی سێنته‌ره‌كانی جێنده‌رناسی له زانكۆكانی هەرێمی كوردستان كرد، لە وتارەکەدا ئاماژەی بە بەستنی یەکەمین کۆنفرانسی جێندەرناسی کرد و وتی: لە دوای په‌سه‌ندكردنی ڕاسپارده‌كانی كۆنفرانسه‌كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ڕاسپارده‌كان كه‌وتنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا بڕیاری كردنه‌وه‌ی سێنته‌ره‌كانی جێنده‌رناسی له زانكۆكان درا، وتیشی هاوكات بڕیاری خوێندنی بابه‌ته‌كانی جێنده‌رناسی له زانكۆكان ده‌ركرا.
دواتر هەریەکە لە (خاتوو ئه‌مه‌ل جه‌لال) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان، و د. محمد حسین وتەیان پێشکەش کرد و تیایدا باسیان لە گرنگی کارەکانی سێنتەرەکانی جێندەرناسی لە زانکۆکان کرد.
له وۆركشۆپی تایبه‌ت به بواری جێنده‌رناسی، کە بەڕێوبەری سێنتەری جێندەرناسی لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر م. ئاسۆ ولی محمد وەک نوێنەری زانکۆمان ئامادەبوو گفتوگۆ له‌باره‌ی كاره‌كانی داهاتووی سێنته‌ره‌كانی جێنده‌رناسی له‌زانكۆكانی كوردستان كرا، نه‌خشه‌ڕێی كاری داهاتوو، چۆنیه‌تی به‌ره‌وپێشبردنی بابه‌تی جێنده‌رناسی گفتوگۆیان لە باره‌یەوه كرا و چه‌ند پێشنیازێك بۆ ئه‌و بابه‌تانه گه‌ڵاڵه كران.