رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ۱۹/۲/۲٠۱۹ لە پەیمانگەی تەکنەلۆجی هەولێر ئەندامانی لێژنەی كەرتی تەكنەلۆجی زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.بە سەرۆكایەتی د بۆتان مجید احمد و ئامادەبوونی گشت سەرۆكی بەشە تەكنەلوجیەكانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە هەر سێ پەیمانگەی تەكنەلوجی هەولێر، پەیمانگەی تەكنیكی شقلاوە، پەیمانگەی تەكنیكی كۆیە و بە ئامادەبوونی سەرۆك بەشەكانی كۆلیژی تەكنیكی ئەندازیاری هەولێر كە تێدا باس لە پرۆسەی بۆلۆنیا سیستەم و جی بە جی كردنی سیستەمیectsكە بریارە ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ زانكۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر هەنگاو بنێ بۆ پەیرەو كردنی ئەو سیستەمە.سیستەمى ( بۆڵۆنیا پرۆسێس) سیستەمێکی نێودەوڵەتیە لەزۆربەى زانکۆ بەناوبانگەکانى ئەوروپا و جیهان پەیڕەو دەکرێت، بۆیەکەمین جار لەزانکۆى بۆڵۆنیا لە وڵاتى ئیتاڵیا پەیڕەوکرا، زانکۆى پۆلیتەکنیکی هەولێر يهكێكه لهو زانکۆيانهى لهناو زانکۆ حکومى و ئەهلیەكانی هەرێمى کوردستان و عێراق ئەم سیستەمە پەێرەو دەکات، وهتەواوى پرۆسەى خوێندن لەم سیستەمەدا بەزمانى ئینگلیزیە و گرنگى دەدات بەچالاکى قوتابیان.