رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 3/2/2019 لە چوارچێوەی جێ بەجێ کردنی پرۆژەی
TIGRIS PROJECT
بەرێوبەرایەتی پەیوەندییە ئەکادیمیەکان
(International Office)
لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کرایەوە.
بە ئامادەبوونی پ.ی.د. کاوە شێروانی سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ، د. خطاب شێخانی بەرێوبەری گشتی کاروباری کارگێری و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هاوکات نوێنەری وەزارەت لە پرۆژەی
TIGRIS PROJECT
، د. احمد دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین و ئەندامی لێژنەی باڵای پرۆژەکە، هەروەها
Dr. owe Muss
بەرێوبەری گشتی پرۆژەکە و هاوکات بەڕێوبەری
International Office لە زانکۆی goerge- August-University Gottingen
،ژمارەیەک لە راگری کۆلێژ و پەیمانگەکانی زانکۆمان، د. محمد عزيز نوێنەری زانکۆی سەڵاحەددین لە پرۆژەی
TIGRIS PROJECT
،هەروەها ژمارەیەک لە ستاف و بەرێوبەران و ئەو مامۆستایانەی کە لە پرۆژەکەدا کاریان کردووە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆکانی دیکە، بەرێوبەرایەتی پەیوەندییە ئەکادیمیەکان کرایەوە.
کردنەوەی ئەم ئۆفیسە لەئەنجامی جێ بەجێ کردنی پرۆژەی
TIGRIS PROJECT
کە لە چوارچێوەی پرۆگرامی
Erasmus+
جێ بەجێ کرا، کە لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە پشتگیری دەکرێت و سەرجەم خەرجییەکانی لە ئەستۆ گرتووە.
ئەم ئۆفیسە چەند کارێکی گرنگی هەیە لەوانە:
رێکخستنی گشت پەیوەندییەئەکادیمیەکان لە نێوان زانکۆ و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان، جێ بەجێ کردنی رێکەوتننامەی نێوان زانکۆکان، ناردنی قوتابیان بۆ زانکۆکانی دەرەوە بە مەبەستی خوێندن و هاتنی مامۆستا و قوتابی دەرەکی بۆ زانکۆمان بە مەبەستی خوێندن.









