ئەمرۆ چوار شەممە رێکەوتی 16/1/2019 زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ هەریەکە لە زانکۆی چەرمۆ و زانكۆی تیشکی نێودەوڵەتی وۆرکشۆپێکی لە سەر سیستەمی
ECTS
و بۆلۆنیا پرۆسێس ئەنجامدا لە هۆڵی کۆنفرانسەکان لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بەئامادەبوونی پ.ی.د. کاوە شێروانی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بەڕێزان د.ئامانج سعید نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، پ.د.صلاح رەزا سعید سەرۆکی زانکۆی چەرمۆ، د. ئیدریس هادی سەرۆکی زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی، راگرو سەرۆک بەش و بەڕێوەبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر.
سەرەتا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وتەیەکی پێشکەش کرد دواتر هەریەکە لە بەرێزان نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و سەرۆکی زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی وتاری خۆیان پێشکەش کرد، دواتر رێز لەماندوو بوونی م. کامەران فوئاد احمد گیرا لە لایەن سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کە بەڕێزیان خزمەتیکی بەرچاوی هەبووە لە بواری پرۆگرامەکانی خوێندن لە زانکۆکەمان.
دواتر دەستکرا بە پێشکەشکردنی پانێلەکان کە بریتی بوون لە:
پانێلی یەکەم: پ.د.سلاح رەزا سعید سەرۆکی زانکۆی چەرمۆ لە ژێر ناونیشانی “زانکۆی چەرمۆ و ئەبدەیتی بۆلۆنا پرۆسێس”
پانێلی دووەم: م. شاخەوان حارس لە زانکۆی چەرمۆ لە ژێر ناونیشانی “جێبەجێ کردنی بۆلۆنا پرۆسێس لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر”، لەرێى سیمینارێکى سودبهخشهوە زۆربەوردى تیشکى خستە سەرلایەنەکانى پەیرەوکردنى سیستەمى (بۆڵۆنیا پرۆسێس) وگرنگى لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى، وەباسى لەقۆناغەکانى جێبەجێکردنى ئەم سیستەمە کرد لەزانکۆى پۆلیتەکنیکی هەولێر.
پانێلی سێیەم: پ. د. احمد ئۆزتاش لە زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی لە ژێر ناونیشانی:
” Bologna process and learning outcomes “
پانێلی چوارەم: د. خلیل حسن لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە ژێر ناونیشانی:
” Competency based education”
پانێلی پێنجەم: د. ستار سدخان بەڕێوەبەری IEEE لە عێراق لە ژێر ناونیشانی:
” IEEE PRESENTATION”
لەکۆتایى وۆرک شۆپەکەدا کە نزيكهى (6) کاتژمێرى بەردەوام بوو دەرگاى گفتوگۆ بۆ سەرۆکى زانکۆکان و مامۆستایانى زانکۆى بەشداربوى وۆرک شۆپەکە کرایەوە، چەندین پرسیارو پێشنیارکرا لەسەر لایەنە باش و خراپەکانى ئەم سیستەمە و گونجانی لەگەڵ بارودۆخ و ژینگەى وڵاتەکەمان، بۆ ئەمەش لەلایەن پانێلیستەکان یەک بەیەک و بەوردى و داتاوە وەڵامى سەرجەم پرسیارەکان درایەوە، دواتر لە لایەن سەرۆکی زانکۆوە سوپاس و پێزانین ئاراستەی پانێلیستە بەڕێزەکان کرا لەبەرامبەر ئەرک و ماندووبوونیان لە ئەنجامدانی وۆرکشۆپەکە.
شایەنى باسە، سیستەمى ( بۆڵۆناپرۆسێس) سیستەمێکی نێودەوڵەتیە لەزۆربەى زانکۆ بەناوبانگەکانى ئەوروپا و جیهان پەیڕەو دەکرێت، بۆیەکەمین جار لەزانکۆى بۆڵۆنیا لە وڵاتى ئیتاڵیا پەیڕەوکرا، زانکۆى پۆلیتەکنیکی هەولێر يهكێكه لهو زانکۆيانهى لهناو زانکۆ حکومى و ئەهلیەكانی هەرێمى کوردستان و عێراق ئەم سیستەمە پەێرەو دەکات، وهتەواوى پرۆسەى خوێندن لەم سیستەمەدا بەزمانى ئینگلێزیە و گرنگى دەدات بەچالاکى قوتابیان.