زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وۆرکشۆپێکی تایبەت بە ریزبەندی نیشتمانی زانکۆکان بەشێوەی ئۆلاین بەڕێوەدەبات

رۆژی دووشەممە رێكکه‌وتی 19ـی نیسانی 2021 كاتژمێر 11ـی به‌يانى زانكۆى پۆليته‌كنيكى هه‌ولێر وۆرك شۆپێك به‌ ناونيشانى (رێنماييه‌كانى ريزبه‌ندى نيشتمانى زانكۆكان و پرۆسه‌ى دڵنيايى جۆرى له‌ زانكۆى پۆليته‌كنيكى هه‌ولێر) بۆ مامۆستايانى كۆلێژى ته‌كنيكى كارگێرى هه‌ولێر و كۆلێژى ته‌كنه‌لۆجى هه‌ولێر به‌ شێوه‌ى ئۆنلاين ئه‌نجام دا .

وۆرك شۆپه‌كه‌ له‌ لايه‌ن به‌رێوه‌به‌رى گشتى سه‌نته‌رى تويژينه‌وه‌ى زانستى پ.ى.د.هيمن كاكه‌خان عولا و  به‌رێوه‌به‌رى دڵنيايى جۆرى م.كمال محمد عبدالله  زانكۆى پۆليته‌كنيكى هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو ، کە تیایدا بەشێوەیەکی ورد رێنماییەکانی ریزبەندی نیشتمانی زانکۆکان کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بۆ ساڵی 2020 و2021 روونکرایەوە.