Blog

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەنجامی بەرایی وەرگیراوان بە سیستەمی پۆلیتەکنیک (پارالێڵ) بۆ ساڵی خوێندنی (2022-2023) رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەنجامی (بەرایی) وەرگیراوان بە سیستەمی پۆلیتەکنیک (پارالێڵ) بۆ ساڵی خوێندنی (2022-2023) ڕادەگەیەنێت، هەر فێرخوازێک تانەی لە ئەنجامەکان هەیە دەتوانێت رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 6/9/2022 تا 11/9/2022 سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر/  بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی بکەن بە مەبەستی پرکردنەوەی فۆرمی تانە .

تێبینی: ئەنجامە بەراییەکان ئەنجامی کۆتایی نین، دوای دەرچوونی فەرمانی وەزاری لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی کۆتایی وەرگیراوان بڵاودەکرێتەوە. 

لیستی ناوەکان:

لیستی ناوی پاڵێوراوانی سیستەمی پۆلیتەكنیكی هەولێر 2022-2023

لیستی ناوی دەرچووان و دەرنەچووانی پەیمانگەی تەكنیكی تایبەت دووساڵە لەزانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023

لیستی ناوی وەرگیراو و وەرنەگیراوانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلیمانی بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

لیستی ناوی وەرنەگیراوان

سەنتەری پێداگۆجی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خولی حەوتەمى پێداگۆجی رادەگەیەنێت

سەنتەری پێداگۆجی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئاگاداری سەرجەم مامۆستایانی هەڵگری بروانامەی ماستەر و دکتۆرا دەکاتەوە، ئەوانەی دەیانەوێت بەشداری لە خولی حەوتەمی پێداگۆجی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بکەن، لە ماوەی 6/9/2022 تا 16/9/2022 سەردانی سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بکەن لەنێو کەمپی کولێژى تەکنەلۆجی هەولێر لەسەر ڕێگای کەرکوک، بەمەبەستی خۆ تۆمارکردن بە رەچاوکردنی ئەو مەرج و رێنماییانەی خوارەوە:
مەرج و رێنماییەکان :
یەکەم: پڕکردنەوەی فۆڕمی پێشکەشکردن لە سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەنێو کەمپی پەیمانگەی تەکنۆلۆجی هەولێر لە رێگای کەرکوک دەبێت.
دووەم: بڕوانامەی ئەکادیمی ماستەر یان دکتۆرا بە پەسەند کراوی.
سێیەم: یەکسانکردنی بروانامە تەنیا بۆ ئەوانەی کە پێویستە بروانامەیان یەکسان بکرێت.
چوارەم: هێنانی بروانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی تاقیکردنەوەی ئایڵتس کە پیویستە تێکڕای ئاستی زمانی لە (٥) پێنج ئایلتس کەمتر نەبێت، یان هاوتاکەی.
پێنجەم: ئەو مامۆستایانەی کە دامەزراون دەبێت نوسراوی فەرمی .لاری نەبوون (رێگەپیدان) لە شوێنی کارەکەیان بهێنن.
شەشەم: کۆپی پاسپۆرت و دوو وێنەی کەسی.
تکایە لەم کاتانە سەردانی سەنتەرى پێداگوجی بکەن:
رۆژانی یەک شەممە تا جوارشەممە ٨:۳۰ –١:٣٠
رۆژی پینج شەممە ٨:۳۰ –١١:٠٠

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەسپێکی پرۆسەی خوێندن بۆ ساڵی نوێی ئەکادیمی 2022-2023 رادەگەیەنێت

ئەمڕۆ چوارشەممە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە نووسراوی ژمارە 6965 لە 31.8.2022 کە ئاراستەی گشت کۆلێژ و پەیمانگە تەکنیکییەکان کراوە تیایدا دەستپێکی پرۆسەی خوێندنی ساڵی نوێی ئەکادیمی 2022-2023 دیاریکرد.

هەروەک لە ناوەرۆکی نووسراوەکەدا هاتووە رۆژی شەممە رێکەوتی 10.9.2022 یەکەم رۆژی دەستپێکی دەوامی فەرمی دەبێت و داوا لە قوتاببیان و خوێندکارانی ئازیز دەکەین کە پابەند بن بە پرۆسەی خوێندن و ئامادەبوونیان لە هۆڵ و تاقیگەکان بەپێی خشتەی وانەوتنەوە.

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە کار و چالاکیەکانی کۆنفرانسی زانستی تایبەت بە پرۆسەی بۆلۆنا دەکەن

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە سەرۆکایەتی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. ئیدریس محمدطاهر هەرکی بەشداری لە کارو چالاکیەکانی کۆنفرانسی زانستی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کە تایبەت بە پرۆسەی بۆلۆنا کرد کە بۆماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو.

کۆنفرانسەکە لە رۆژانی 28 و29ـی ئابی 2022 لە هۆتێلی رۆتانا – هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا شاندی زانکۆمان لە ڕێگای پانيل و پرێزنتێشن و گفتوگۆی راستەوخۆ بەشداربوون.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر یەکێکە لەو زانکۆیانەی کە لە ماوەی رابردوودا کاری لەسەر پرۆسەی بۆلۆنا کردووە و بەشدارییەکی کاریگەری هەبوو لە کۆنفرانسەکە.
شایانی باسە نوێنەرانی گشت زانکۆ حکومی و تایبەتەکان، هەروەها شارەزایانی بیانی لە چەند وڵاتێکی ئەوروپی و دەوروبەر لە بواری پرۆسەی بۆلۆنا بەشدار بوون لەم کۆنفرانسە.

ئامانج له‌م كۆنفرانسه‌ پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنە بۆ ڕەهەندە جیاجیاکانی بۆڵۆنیا پڕۆسێس‌، بۆ ئەوەی لە ڕێگەی گفتوگۆ و دیبەیتی زانستی گرفت و ئاڵنگارییەکانی بەردەم ئەم پڕۆسەیە دەستنیشانبكرێت و رێکار و نەخشەڕێگای گونجاو بۆ چارەسەرکردنیان دیاری بكرێن کە ماوەی حەوت ساڵە بڕیاری جێبەجێکردنی دراوە.

ئەمڕۆش کۆنفرانسی بۆلۆنا بەشێوەیەکی سەرکەوتوو کۆتایی بە کارکانی خۆی هێنا.