Blog

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وێبناری هەفتانە رادەگەیەنێت EPU Webinar

لەژێر چاودێری و راسپاردەی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی، بەڕێوبەرایەتی چالاکییە دەرەکییەکان هەڵدەستێ بە ئەنجامدانی زنجیرەیەک وێبنار EPU Webinar.

بابەتەکانی وێبنار بەشێوەیەکی گشتی لە بوارەکانی زانستی و ئابووری و تەندروستی و سیاسی و کۆمەڵایەتی دەبن، بۆ ئەم مەبەستە هەموو رۆژانی سێ شەممەیەک وێبنارێک بۆ کەسێکی دیار رێکدەخرێت بەپێی بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و جیهان، کە تیایدا میوانی هەفتە بۆ ماوەی ٤٥ خولەک بابەتەکەی پێشکەش دەکات و ۱٥ خولەکیش بۆ پرسیار و را و سەرنجی بەشداربووانی وێبنارەکە تەرخان دەکرێت.

یەکەمین وێبنار لەلایەن بەڕێز د. جوتیار عادل گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە پێشکەش دەکرێت لەژێر ناونیشانی ((هەرێمی کوردستان دوای قۆناغی کۆرۆنا دەرفەت و ئاڵنگارییەکان)) لە رۆژی ۲۲ـی ئەیلولی ۲۰۲۰ کاژێر ٥:۰۰ـی ئێوارە.

بۆ خۆ تۆمار کردن سەردانی ئەم لــیـــنـــکە بکەن.

تێبینیەکی گرنگ: ٦ کاژێر پێش دەستپێکی وێبنار لینکی بەشداربوون لە وێبنار بۆ ئیمەیڵەکانتان دەنێردرێت.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لیستی ناوی پێشکەش کارانی سیستەمی پۆلیتەکنیک بەشێوەی بەرایی رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لیستی ناوی پێشکەش کاران لە دەرچووانی پەیمانگە تەکنیکیەکان بەشێوەی بەرایی رادەگەیەنێت بۆ وەرگرتنیان لە کۆلێژە تەکنیکیەکانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021. بۆ بینینی لیستی ناوەکان سەردانی ئەو لیـــنـــکە بکەن

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سیمنارێکی ئۆنلاینی بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی بێلفێلدی ئەڵمانی بەرێوەبرد

رۆژی سێشەممە رێککەوتی ١٥ـی ئەیلولی ٢٠٢٠ لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەریۆەبەرایەتی پەیوەندیە نیودەوڵەتییەکان بۆ بەنێودەوڵەتی کردنی زانکۆمان سیمینارێک بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی بیلفێلدی ئەڵمانی لە ژێر ناونیشانی

(Innovative teaching methods based on virtual reality)

 بە شێوەی ئۆنلاین بەرێوەبرد.

چالاکیەکە کە ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان ئامادەیبوون وەک بەشیک لە جێ بە جێ کردنی پرۆژەی هاوبەش لەگەڵ زانکۆی بێلفێلدی ئەلمانی بەرێوە چوو وە لە چەند بەشێک پێکهاتبوو.

زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر دەرفەتی خوێندنی بەكالۆریۆس و دبلۆمی میدیا بۆ میدیاكاران رادەگەیەنێت

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەرفەتی خۆێندن بۆ  رۆژنامەنووس و میدیاکاران دەرەخسێنێت لە هەردوو بەشی تەکنیکی میدیا لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر و بەشی ڕاگەیاندن لە پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر.

بۆ ئەم مەبەستە داوا لە فێرخوازان دەکەین کە لە دوای رێککەوتی 2020/9/9 سەردانی یەكەی تۆمار یان بەشەكانی راگەیاندن و تەكنیكی میدیا لە پەیمانگە و کۆلیژی ناوبراو بکەن بۆ وەرگرتنی زانیاری و فۆرمی پێشکەش کردن.

پێشکەش کردن بەم مەرجانەی خوارەوە دەبێت کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیەوە دەرچووە.

مەرجەکان: