Category Archives: کۆلێژی تەکنیکی سۆران

کۆلێژی تەکنیکی سۆران دەرماڵەی قوتابیان دابەش دەکات

كۆلێژی تەکنیکی سۆران دەرماڵەی قوتابیان دابەش دەکات.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 2023/9/25 ، لە کاتژمێر 8:30ـی خولەکی بەیانی تاکو کاتژمێر 5:00ـی ئێوارە دەرماڵەی قوتابیان بۆ مانگەکانی (9 – 10 -11-12ـی ساڵی 2022) دابەش دەکرێت.

داوا لە قوتابیانی خۆشەویست دەکەین سەردانی یەکەی دارایی کۆلێژ بکەن بۆ وەرگرتنی دەرماڵەکانیان.

تێبینی:

1_ دەبێت قوتابی بەخۆی ئامادە بێت.
2_ ناسنامەی قوتابیبوونی پێبێت.
3_ هیچ قوتابییەک ناتوانێت لە شوێنی قوتابییەکی تر دەرماڵە وەربگرێت.

ڕاگەیاندنی کۆلێژی تەکنیکی سۆران

کۆلێژی تەکنیکی سۆران خولی فریاگوزاری سەرەتایی دەکاتەوە (First Aid)

خولی فریاگوزاری سەرەتایی(First Aid)

‏‎کۆلێژی تەکنیکی سۆران بەشی پەرستاری خـولێک بۆ فێربـوونی فریاگوزاری سەرەتایی دەکاتەوە.

‏‎تـێبـیــنی :
‏‎* خـولەکە ڕۆژی شـــەممە ڕێـکەوتی (٢٠٢٣/٩/٢٦) دەســـت پێدەکـات.
‏‎٭ کــاتی خـول کـــاتژمێر (٩:٠٠)ی بــەیــانی لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران .
‏‎* کێ دەتوانێت بەشداربێت : قوتابیان و دەرچوانی گشت بەشەکان دەتوانن بەشدار بن.

‏‎* ماوەی خول ٣ رۆژە، رۆژی شەممە و یەکشەممە و دووشەممە دەبێت.
‏‎* لەکۆتـــایی دا بــڕوانــــامەی بەشـــــداری کردن دەدرێت بە قوتــــابیان.
‏‎* بۆ ناو نووســـین لەم لینکەی خوارەوە ناوی خۆت تۆماربکە.

⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️
https://forms.gle/pJUuW9kB1GWsEtRF7

دەستخۆشیی و پێزانین

بەناوی خۆمان و زانستخوازان و خوێنەرانی کتێبی کتێبخانەی کۆلێژی تەکنیکی سۆران؛ دەستخۆشیی و سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی (( کتێبخانەی ناوەندیی- زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر )) دەکەین، لە بەرامبەر بەخشینی کۆمەڵێک سەرچاوەی گرنگ و پێویست، کە هاریکاریی چاکی خوێنەران و قوتابیانمان دەکات بۆ زانیاریی وەرگرتن و توێژینەوەکانیان.

جێگەی ئاماژە پێکردنە؛ ئەو کتێبانەی دابینکراون وەک دیاری بەخشراون بە کۆلێژەکەمان، هەروەها بابەتەکان هەمەچەشن، بەڵام زۆربەیان پەیوەندارن بە پسپۆڕییەکانی: پزیشکی و کارگێڕی و تەکنۆلۆژیای زانیاریی و ژمێریاری.

کتێبەکان بە زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزین، بەم شێوەیە:

  • (٤٥)کتێب بە زمانی کوردی.
    -(١٦٩) کتێب بەزمانی عەرەبی.
  • (١٢٧) کتێب بە زمانی ئینگلیزی.
    جێی شانازیی و سەربەرزیی ئەکادیمییە؛ بڵێین: کتێبخانەکەی کۆلێژی تەکنیکی سۆران زیاتر لە (١٠) هەزار کتێب و سەرچاو و توێژینەوەی زانستی تێدایە، بەم بەخشینە سەرچاوە زانستییەکانی زیاتر دەبن.

هیواخوازین کتێبخانەی کۆلێژەکەمان لە هەموو ڕووێکی زانستیی سەرچاوەی هەبێت و کەشێکی زانستیانەتر بە خوێنەران: ( مامۆستایان و قوتابییان و توێژەران و …) ببەخشێت.

هەر لە خۆشیی و تەندروستی و زانست و زانیاری دابن، دووبارە سوپاس بۆ دیارییە زانستییە بە بەهاکانتان.

ڕاگری کۆلێژ بەدواداچوون بۆ باخچە و چیمەن و دار و نەمامەکانی کۆلێژ دەکات

ڕاگری کۆلێژ بەدواداچوون بۆ باخچە و چیمەن و دار و نەمامەکانی کۆلێژ دەکات

“هەر کەس یەک ڕۆژ سەردانی (کۆلێژی تەکنیکی سۆران) ی کردبێت، گەواهی ڕازاوەیی و سروشت و ژینگەی باخچە و چیمەن و دارەکانی دەدات”

ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٦/١١ ، بە مەبەستی زیاتر گرنگیدان بە باخچە و چیمەن و دار و نەمامەکان و چاودێریکردنی زیاتر بۆ پاراستنی ژینگە و سروشتی دڵڕفێنی کۆلێژەکەمان ، (م. پاکستان محەمەدامین یوسف ) ڕاگری کۆلێژ لەگەڵ ( م. شیرین ئیسماعیل ) بەرپرسی هۆبەی کارگێری ، لەگەڵ سەرجەم کارمەند و باخەوانانی کۆلێژ کۆبوونەوە و لە نزیکەوە یەکە یەکە باخچە و چیمەنەکانی کۆلێژیان بەسەرکردەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کەموکووڕی و پێشنیازی گرنگ بۆ پاراستن و بەرفراوانکردنی سەوزایی کۆلێژەکەمان ئاڵوگۆڕکرا، تێیدا ڕاگری کۆلێژ بە وردی گوێی بە داواکارییانیان گرت و پشتگیری کردن، هەروەها لەلایەن خۆیانەوە باخەوانانیش بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییە نوێیەکان لە پێناو پاراستن و گرنگیدان بە سەوزایی خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی و ئامادەکارییان نیشاندا.

ڕاگری کۆلێژ هیوای خواست لە ڕووی فەراهەمکردن و ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەباری زانستیی، لەگەڵ ژینگەیەکی دڵڕفێن و سروشتی زیاتر بۆ قوتابیانمان دەستەبەربکەین، بە هەموو لایەک پارێزگاری لەو دەستکەوتە ژینگەییە بکەین.