Category Archives: پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر

پەیامی ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆربەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستاندا

پەیامی ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستاندا

لە رۆژی (١٨) شوبات و (٧١) یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوە مێژووییە پیشەییەکەتان، ڕێکخراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستان، لە کانگای دڵمەوە پیرۆزبایتان لێ دەکەم.

جێگای شانازیمانە، لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ لە ساڵی (١٩٥٣)دا، ئەم ڕێکخراوە لەسەر دەستی ڕابەری ڕۆحیی نەتەوەیی کورد (بارزانی نەمر) دامەزراوە. تا ئێستاش بەبێ وەستان لە خزمەتکردنی ڕەوتی زانست و مەعریفە بەردەوامە. سەرباری خزمەتکردنی ڕەوتی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان.

ئەوەی جێگای باسە، ئەم ڕێکخراوە لە قۆناغە جیاجیاکانی سەردەمی شاخ و دوای ڕاپەڕین و تائێستاش لە خەباتی شارستانیانەی خۆی بەردەوامە، وەک پێشەنگ لە داکۆکیکردن و نوێنەرایەتیکردنی مافەڕەواکانی قوتابیان. هەر ئەم پێشەنگی و خەمخۆریەی ئێوەیە، وایکردوە کە بارزانی نەمر بە سەری ڕم ناوزەندتان بکات.
یەکێتی قوتابیانی کوردستان ڕێکخراوی متمانەپێکراوی قوتابیانی شاخ و شارە، بەردەوامە لە خەباتی مەدەنیانە و ڕێکخراوەیی خۆی. لەم سۆنگەیەوە توانیویەتی لەگەڵ هەمو قۆناغەکانی سەردەم و گۆڕانکاری و پێشکەوتنەکان خۆی بگونجێنێ، هاوتەریب بەرەوپێشچونی تەواو بەخۆیەوە ببینێ.

فەخرە بۆ هەموان کە یەکێتی قوتابیانی کوردستان قوتابخانەی پێگەیاندنی دەیان و سەدان کادیر و نیشتیمانپەروەری دڵسۆزی ئەم کوردستانە بووە، کە لە ڕابردو و ئێستاش خزمەت بەم نیشتیمانە دەکەن.
لەم یادەدا، وێڕای پیرۆزبایی، پشتیوانی خۆم بۆ کار و چالاکی و خەباتی یەکێتی قوتابیانی کوردستان دەردەبڕم، لە پێناو بەدیهێنانی خەون و مافەکانی قوتابیان.
دڵنیام ڕێکخراوە دڵسۆز و تێکۆشەرەکەتان، پشت ئەستور بە مێژو و خەبات و ئەزمونی خۆی، هەمیشە لە پێشەنگ دەمێنێتەوە لەخزمەتکردنی ڕەوتی زانست و قوتابیان، هەر ئەوەشی لێ چاوەڕوان دەکرێ.

لە کۆتاییدا، دەمەوێ جارێکی تر پیرۆزبایی ئەم ڕۆژە گەورەو مێژوییەتان لێبکەم، دەخوازم بەگڕوتینێکی زیاتر لە ڕابردو لەخزمەتکردنی قوتابیان بەردەوام بن، بە مەبەستی هاندان و پەروەردەکردنیان بە نوێترین زانستی سەردەم لە پێگەیاندنیان بۆ خزمەتی نیشتیمان و نەتەوەکەمان.

سەرفراز بن، بژین بۆ خزمەتکردنی قوتابیان، کە نەوەی داهاتوو و ئومێدی گەلەکەمانن.
د.طالب محمدشریف عمر

ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر

17 ی شوباتی 2024

ئاگادارییەک لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆرەوە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی میلاکی فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێم بەمەبەستی گواستنەوەی راژەیان

ئاگادارییەک لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆرەوە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی میلاکی فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێم بەمەبەستی گواستنەوەی راژەیان

دوای رەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەسەر گواسستنەوەی راژە یاخود تەنسیب کردنی مامۆستایان و فەرمانبەران لەسەر میلاکی دامودەزگاکانی دیکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سەر میلاکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر/ پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر، ئاگاداری ئەو بەڕێزانە دەکەینەوە کە ئارەزوو دەکەن لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر درێژە بە خزمەتەکەیان بدەن و پسپۆڕییەکانیان داواکراوە لە لیستەکەدا، دەتوانن لەڕێگەی ئەم ئیمەیڵەی کە لە خوارەوەیە (بەراییەکانی تایبەت بە لارینەبوون و بڕوانامە و پسپۆڕییەکانیان) بۆمان رەوانە بکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی چاوپێکەوتن.

  • لەرێگەی ئیمەیڵی ([email protected]) بەراییەکان بۆمان بنێرن.
  • کۆتا رۆژ بۆ ناردنی بەراییەکان 1/3/2024 دەبێت.
  • بۆ زیاتر زانیاری دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنەوە بکەن(07518905139).

تێبینی: مەرجەکانی گواستنەوەی راژە و تەنسیب لە رۆژی چاوپێکەوتن بە مامۆستایان و فەرمانبەران رادەگەیەندرێت.

ڕاگری پەیمانگە بڕوانامەی رێزلێنان دەبەخشێتە مامۆستایان

ڕاگری پەیمانگە بڕوانامەی رێزلێنان دەبەخشێتە مامۆستایان

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 4ـی شوباتی 2024 ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕێز (د.طالب محمد شەریف عمر)بە نوێنەرایەتی
سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.د. ئیدریس محمد طاهر هەرکی، سوپاس و پێزانینان بەخشیە مامۆستایانی خاوەن پلەی شایستە لە پرۆسەی دڵنیای جۆری بۆ ساڵی خوێندنی2022-2023.

لە رێوڕەسمەکەدا ڕاگری پەیمانگە پیرۆزبایی لە مامۆستایانی خاوەن پلەی شایستە کرد لە هەرسێ پێوەری (زانست خوازی بەردەوام، هەگبەی مامۆستایان، فیدباکی قوتابیان)
لە پرۆسەی دڵنیای جۆری کرد و هیوای بەردەوامی بۆ خواستن.

راگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر

ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەشداری رۆژی نیشتیمانی کۆماری هیندستانی کرد

ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەشداری رۆژی نیشتیمانی کۆماری هیندستانی کرد

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 2024/1/26 ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕێز د.طالب محمد شریف لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێز پ.د.ئیدریس محمد طاهر هەرکی بەشداریانکرد لە (75)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری وڵاتی هیندستان لە شاری هەولێر.

شایەنی باسە پەیوەندیەکی پتەو و باش لە نێوان پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر و کونسۆلیخانی هیندستان دا هەیە، لە ماوەکانی ڕابردوودا کۆنسۆلی هیندستان سەردانی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆری کرد و گۆشەیەک بەناوی India Corner کە بریتبوون لە چەند پەرتوکێکی هەمە جۆر پێشکەش بە پەتوکخانەی پەیمانگەکەمانی کرد.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر.