مەڕاسیمی ماڵئاوایی بۆ قوتابییانی قۆناغی چوارەم سازکرد…

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 14ی5ی2025 ، بەئامادەبوونی هەریەک لە ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەڕێز پ.د. ئەیاد زەکی صابر و یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ بەڕێز د. بازیان یونس محی الدین و سەرۆکی بەشی ئەندازیاری سیستەمی زانیاری بەڕێز د. میدیا عەلی ئیبراهیم و بڕیاردەری بەش بەڕێز م. چنار مستەفا محەممەد و مامۆستایان و قوتابییانی قۆناغی چوارەم ، سەرۆکایەتی بەشی سیستەمی زانیاری مەڕاسیمی ماڵئاوایی بۆ قوتابییانی قۆناغی چوارەم سازکرد…
شایانی باسە لەو مەڕاسیمەدا بەرێز پ.د. ئەیاد زەکی صابر سوپاسی سەرۆکایەتی بەشی سیستەمی زانیاری کرد کە ئەم مەڕاسیمە شایستەی بۆ قوتاببیان سازکردووە و بەچڕوپڕی ئاماژەی بە سەرکەوتنی قوتابییان کرد و هیوای ئایندەیەکی گەش و باشترین هەلی کاری لە بواری تەکنۆلۆژیای کۆمپیوتەر و سیستەمی زانیاری بۆ خواستن کە دەتوانن لە بازاڕی کار و نیشتیمانی خۆیاندا خزمەتێکی باش بکەن ، دواتر هەریەک لە بەڕێزان د. بازیان یونس محی الدین و د. میدیا عەلی ئیبراهیم و م. چنار مستەفا محەممەد و مامۆستایان و قوتابییانی سەرکەوتوو نوێنەری قوتابییان بەچەند پەیڤێکی زانستی کاریگەر پیرۆزباییان ئاراستەی قوتابییان کرد و هیوای سەرکەوتنی هەمیشەییان بۆخواستن …
لەکۆتایی مەڕاسیمەکەدا ڕێزلێنانی تایبەت بەخشرا بە هەریەک لە نوێنەری قوتابییانی قۆناغی چوارەم و نوێنەری گشتی قوتابییانی بەشەکە ، هەروەها سوپاس و پێزانین بەخشرا بەو قوتابیانەی بەردەوام هاوکاری هاوپۆلەکانیان بوون ،
بە هەمان شێواز لە لایەن قوتابییانی قۆناغی چوارەم ، سوپاس و پێزانین بەخشرایە بەڕێزان سەرۆکی بەش و بڕیاردەری بەش کە دڵسۆزانە ئەرکە کارگێڕی و زانستییەکانیان لەبەشەکەدا ڕاپەڕاندووە و ماندووبوونیان بەرزنرخاندن …..

وۆرک شۆپێکی زانستی لە پەیمانگای تەکنیکی خەبات بەڕێوەچوو

لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی ززانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی خەبات بە وەکالەت پ.ی.د. یوسف مصطفی رسول و ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان، بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری هەلستان بە ئەنجامدانی وۆرک شۆپێکی زانستی بەناونیشانی (گۆڕانکاری لە ناوەڕۆکی پڕۆگرامەکانی خوێندن و گونجاندنی لەگەڵ پێویستی بازاڕی کاری سەردەم).

لە سەرەتای وۆرک شۆپەکەدا ڕاگری پەیمانگا وتەی بەخێرهاتن و کردنەوەی وۆرک شۆپەکەی پێشکەش کرد و بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد، دواتر  سەرۆکی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری م.ی.سرود جلال عثمان و م.ی.فرست فاخر و م.ی.سۆزان سلێمان مغدید و م.ی.ازاد مقداد علی و م.ی.هۆگر محمد رسول و خاوەن کۆمپانیای بواری ئایتی و دەرچووانی بەشی ئایتی کە خاوەن کارن، هەر یەکە و بە جیا بابەتی خۆیان پێشکەش کرد.

لەکۆتاییدا بڕوانامەی رێزلێنان بەسەر بەشداربووان و ئامادەکارانی ۆرک شۆپەکە دابەشکرا.

فێستیڤاڵی ساڵانەی قوتابییانی بەشی ژمێریاری کۆلێژی تەکنیکی سۆران بەڕێوەچوو

لەژێر چاودێری پ.ی.سیروان لەتیف حاجی راگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران و بە ئامادەبوونی مامۆستا زرار موحسین محەمەد عەلی یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران و ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆلێژ و مامۆستایان و قوتابییان، بە دروشمی ( هەموو هێلکەکانت مەخەرە سەبەتەیەک ) فێستیڤاڵی ساڵانەی قوتابییانی بەشی ژمێریاری لەناو کەمپسی کۆلێژ بەڕێوەچوو.

لە فێستیڤاڵەکەدا قوتابییانی بەشی ژمێریاری چەند سمینارێکیان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و تواناكانی قوتابییان له‌ بواری ژمێریاری، به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ ته‌كنه‌لۆجیای نوێ نیشان درا و بازاڕێكییش بۆ ساخكردنه‌وه‌ی كاڵایه‌كانیان ڕێکخرا.

 

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەرفەتی ئەنجامدانی مەشقی هاوینە بۆ قوتابیان لە زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی دەڕەخسێنێت

لە ئەنجامی کارەکانی ٣٠هەمین دیداری زانکۆ عەرەبییەکان بۆ ئالوگۆڕی دەرفەتی مەشق و ڕاهێنانی قوتابیان لە نێوان زانکۆکانی ئەندام لە یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی کرد کە لە لایەن زانکۆی (لیبیا المفتوحە) لە وڵاتی لیبیا میوانداریی کرا، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەرفەتی ئەنجامدانی مەشقی هاوینە بۆ قوتابیان لە زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی دەڕەخسێنێت.

لە میانی دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی ئاڵوگۆڕی قوتابیان لە نێوان زانکۆکانی ئەندام لە یەکێتی زانکۆکاکی وڵاتانی عەرەبی ئەنجامدرا، بۆ ئەمساڵ زانکۆمان 25 قوتابی رەوانەی چەند زانکۆیەکی جیاواز لە وڵاتانی عەرەبی دەکات، بۆ ئەم مەبەستە قوتابییانی قۆناغی سێیەمی کۆلێژەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە بوارە جیاوازەکان دەرفەتی پێشکەشکردنیان هەیە کە لە وڵاتانی ئاماژەپێکراو مەشقی هاوینە ئەنجام بدەن، کە ماوەی 21 رۆژ دەخایەنێت.

هەر قوتابییەک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە لە رێگەی ئەو لینکەی خوارەوە دەتوانێت ناو و زانیاری خۆی تۆمار بکات بە پێی ئەم مەرجانەی خوارەوە:

1- قوتابی قۆناغی سێیەمی کۆلێژ یان قۆناغی دووەمی پەیمانگە بێت.

2- پێویستە پێشکەشکار زمانی عەربی بەباشی بزانێت و بۆ بەشە پزیشکییەکانی مەرجە پێشکەشکار زمانی (ئینگلیزی) بەباشی بزانێت.

3- بلیتی فرۆكە و ڤیزا لەسەر ئەستۆی قوتابی دەبێت و تەنها (خواردن و شوێنی مانەوە و هاتوچۆی ناو وڵاتی میواندار لەسەر زانکۆیە).

4- کۆتا کات بۆ پێشکەشکردن رۆژی 2025/5/25 دەبێت.

بۆ خۆتۆمارکردن لێـــــــــــرە کلیک بکە:
https://docs.google.com/forms/d/1YQP-N8rxbp1lzDIR-Hdwh2CACV6tfuWb3JrNzPfJWS4/viewform?pli=1&fbclid=IwY2xjawKWk8FleHRuA2FlbQIxMABicmlkETE3RXN4WDNheHlzVWwzRWRLAR43mpcK8gemb7FaGv7yC7i-LOtKwCDDtp8MxAN9E2Z5dS73nsKc8k1itSsYAQ_aem__a58twkcTvN5AlTOtYX1DQ&pli=1&edit_requested=true