دووشەمە رێکەوتی ۲٠۲٤/۲/٥ بەڕێز پ.د.کیهان زرار غفور ڕاگری کۆلیژی تەکنەلۆجی هەولێر بە ئامادەبونی بەڕێزان م.هڤاڵ احمد ئاکرەیی یاریدەدەری ڕاگری کۆلیژ و م.فاضل عباس بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆلیژمان پێشوازیان کرد لە بەرێز ( پ.د شکر قرەنی عزیز ) راگری کۆلێژی ئەندازیاری لە زانکۆی سەلاحەدین سەردانی کۆلێژمانیان کرد بەمەبەستی پیرۆبایی کردن لە بەڕێز ڕاگری کۆلێژمان و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیان بۆ خواست.
ڕۆژی دووشەممە ٥ـی شوباتی ٢٠٢٤ ، له ڕۆژی جیهانی شێرپه‌نجه به‌شی شیكاری نه‌خۆشییه‌كانی كۆلێژی ته‌كنیكی سۆران، لە هۆڵی بۆنەکانی کۆلێژ پانێلێكی سه‌باره‌ت به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بۆ هه‌ریه‌ك له ( د. بێستوون ئه‌حمه‌د و د. هۆلیم هاشم) به‌ڕێوه‌برد.
پانێله‌كه كه له‌لایه‌ن دڵشاد عه‌بدولخالق- سه‌رۆكی به‌شی شیكاری نه‌خۆشیه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌برا، تیایدا باس له جۆر و هۆكاری گه‌شه‌كردنی و ماكه‌كانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كرا و بۆ خۆپاراستن و ڕێگریكردن له ته‌شه‌نه‌كردنیشی ڕێكاره‌كان خرانه ڕوو.
سه‌ره‌تای پانێله‌كه د. بێستون ئەحمەد تیشکیخسته سەر جۆرەکانی شێرپەنجە و هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی، له‌و چوارچێوه‌یه (جگەڕە کێشان،ستایلی ژیان و خۆراکی تەندروست و پیسبوونی ژینگە)ی به هۆكاری سه‌ره‌كی ته‌شه‌نه‌كردنی نه‌خۆشییه‌كه‌ی بینی.
د. بێستون له‌باره‌ی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كه، گوتی:”هه‌رچه‌نده ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشیه‌كه له سه‌ره‌تادا سه‌خته، به‌ڵام ئه‌نجامدانی پشكنینی ناو به‌ناو، ڕێگری له ته‌شه‌نه‌كردنی نه‌خۆشیه‌كه و هێشتنه‌وه‌ی له قۆناغی یه‌كه‌میدا ده‌كات، به‌مه‌ش ئومێدی زاڵبوون به‌سه‌ریدا له سه‌دی سه‌د نزیك ده‌كاته‌وه”.
د. هۆلیم هاشم، كه پسپۆری خۆراكی ته‌ندروسته یه‌كێكی تر بوو له‌و پانێلستانه‌ی كه له پانێله‌كه‌ی به‌شی شیكاری نه‌خۆشییه‌كانی كۆلێژی ته‌كنیكی سۆران به‌شداربوو و له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆراك و نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ش گووتی:” خۆراک و جۆره‌كه‌ی، ستایلی ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤەکان، کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی ڕێژەی نەخۆشی شێرپەنجە هەیە”.
له‌باره‌ی خۆراكه زیان به‌خشه‌كانیشه‌وه گووتی:” زۆر خواردنی خۆراکە خێراکان و قوتوبەندكراوه‌كان، مه‌ترسی تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه زیاد ده‌كات”.
شایەنی باسە ، لە ڕۆژ ژمێری ساڵانەدا ڕۆژی ٤ـی شوبات بەرۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی شێرپەنجە دیاریكراوە، كە ساڵانە رێكخراوی یەكێتی نێودەوڵەتی کۆنتڕۆڵی شێرپەنجە، هۆشیاری و چۆنییەتی خۆپارێزی و رێگەكانی ئاشكرا كردنی پێشوەختەی ئەو نەخۆشییە بڵاودەكاتەوە كە بەترسناكترین نەخۆشی لەجیهاندا دەدانرێترووبەرووی مرۆڤایەتی بووەتەوە.
ڕاگری پەیمانگە بڕوانامەی رێزلێنان دەبەخشێتە مامۆستایان
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 4ـی شوباتی 2024 ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕێز (د.طالب محمد شەریف عمر)بە نوێنەرایەتی
سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.د. ئیدریس محمد طاهر هەرکی، سوپاس و پێزانینان بەخشیە مامۆستایانی خاوەن پلەی شایستە لە پرۆسەی دڵنیای جۆری بۆ ساڵی خوێندنی2022-2023.
لە رێوڕەسمەکەدا ڕاگری پەیمانگە پیرۆزبایی لە مامۆستایانی خاوەن پلەی شایستە کرد لە هەرسێ پێوەری (زانست خوازی بەردەوام، هەگبەی مامۆستایان، فیدباکی قوتابیان)
لە پرۆسەی دڵنیای جۆری کرد و هیوای بەردەوامی بۆ خواستن.
راگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر
ەکشەممە 2024/2/4 بەڕێز پ.د.کیهان زرار غفور ڕاگری کۆلیژی تەکنەلۆجی هەولێر لەگەڵ ستافی هۆبەی IT کۆلیژمان کۆبۆوە بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە بەڕێوەچونی کارەکانیان