زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆتایی هێنا بە خولێکی تۆپی پێی بچووکراوە کە بۆ قوتابییان کرابوویەوە

رۆژی پێنچ شەممە 29ی شوباتی 2024، لە ژێر چاودێری و ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بەڕێوبەرایەتی چالاکییەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ کۆتایی هێنا بە خولێکی تۆپی پێی بچووککراوە کە بۆ قوتابیان لەسەر ئاستی زانکۆ کرابوویەوە.

لە رێوڕەسمەکەدا یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و راگرانی پەیمانگەی تەکنکی کارگێڕی هەولێر، کۆیە و خەبات ئامادەیبوون یاری کۆتایی لە نێوان قوتابیانی ‌پەیمانگەی تەکنیکی خەبات و پەیمانگەی تەکنیکی کۆیە ئەنجامدرا.

دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرزی تیپی قوتابییانی پەیمانگەی تەکنیکی کۆیە بەئەنجامی دوو گوڵ بەرامبەر بەگۆڵێک لە تیپی قوتابییانی پەیمانگەی تەکنیکی خەباتی بردەوە و بووە پاڵەوانی خولەکە .

دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە لە لایەن سەرۆکی زانکۆ و یاردەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و راگرەکانەوە خەڵات بەسەر هەردوو تیپ و باشترینەکانی خول دابەشکرا.

شایانی باسە خولەکە لەسەر ئاستی زانکۆ بوو کە بۆ قوتابییانی گشت کۆلێژ و پەیمانگە تەکنیکییەکان کرابوویەوە و تیایدا نۆ تیپ بەشداربوون.