زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆتایی هێنا بە خولێکی تۆپی سەرمێز بۆ قوتابیانی کچ لەسەر ئاستی زانکۆ

رۆژی یەکشەممە 18ی شوباتی 2024، بە ئامادەبوونی پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ، بەڕێوبەرایەتی چالاکییە وەرزشییەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ کۆتایی هێنا بە پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێز کە بۆ قوتابیانی کچ لەسەر ئاستی زانکۆ کرابوویەوە.

لە یاری كۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا کە هەریەکە لە راگرانی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر، کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر و پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر و ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەر ئامادەیبوون، یاریزانی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ئیمان خالد و یاریزانی کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر خۆزگە نەجات یارییان کرد و لە کۆتاییدا خۆزگە نەجات بووە پاڵەوانی خولەکە.

دواتر لە لایەن سەرۆکی زانکۆ و ئامادەبووانەوە خەڵات بەخشرایە پاڵەوان و سەرپەرشتیارانی خول.