زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆتایی هێنا بە خولێکی تۆپی سەرمێز بۆ قوتابیانی کوڕ لەسەر ئاستی زانکۆ

رۆژی یەکشەممە 18ی شوباتی 2024، بە ئامادەبوونی پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ، بەڕێوبەرایەتی چالاکییە وەرزشییەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ کۆتایی هێنا بە پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێز بۆ قوتابیانی کوڕ لەسەر ئاستی زانکۆ کرابوویەوە.

لە یاری كۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا کە هەریەکە لە راگرانی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر، کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر و پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر و ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەر ئامادەیبوون، هەردوو یاریزانی کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر ئیبراهیم ئەحمەد و ئەحمەد موسڵیح یارییان کرد و لە کۆتاییدا ئیبراهیم ئەحمەد بووە پاڵەوانی خولەکە.

دواتر لە لایەن سەرۆکی زانکۆ و ئامادەبووانەوە خەڵات بەخشرایە پاڵەوان و سەرپەرشتیارانی خول.