Monthly Archives: تشرینی یه‌كه‌م 2023

گۆرانکاری لە دوو پۆستی کارگێری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر دەکرێت

گۆرانکاری لە دوو پۆستی کارگێری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر دەکرێت

رۆژی شەممە ڕێکەوتی 2023/10/14 بە ئامادەبوونی بەرێز د.طالب محمد شریف ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر و بەشێک لە مامۆستاو فەرمانبەران گۆرانکاری لە پۆستی یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆک بەشی کارگێری کار کرا.

لە سەرەتای مەراسیمەکە بەرێز ڕاگری پەیمانگە، وتارێکی پێشکەشکردو وێرای دەست خۆشی لە یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆک بەشی کارگێری کار بۆ ئەوماوەیەی کە لەگەلمان وەک یەک تیم خۆنەویستانە کاریانکردووە و، هیوای تەمەن درێژی بۆ خواستن لە ئەرک و کاری نوێیان،

لە کۆتایدا سوپاس و پێزانینان پێبەخشرا گۆرانکاریەکان بەم شێوەیەبوو:-

1-لێبوردن (م.امینە ایوب سلێمان ) لە ئەرکی یاریدەدەری ڕاگر و، ڕاسپاردنی (م.سەربەست ناصر) بە ئەرکی یاریدەدەری ڕاگر

2-لێبوردنی (م.هەژار جوهر) لە ئەرکی سەرۆک بەشی کارگێری کار و ڕاسپاردنی (م. فەریدە علی عوسمان)/ بە ئەرکی سەرۆک بەشی کارگێری کار

راگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر

ئەنجامدانی سیمینارێک بۆبەشی پەرستاری

ڕێکەوتی: ٢٠٢٣/١٠/١٢ بەشی پەرستاری پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی هەولێر بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشە نا گوازراوەکان سیمینارێک لە ژێر ناونیشانی (پەیوەندی نێوان نەخۆش و پەرستار) بۆ قوتابیانی بەشی پەرستاری پەیمانگا ڕێکخست سیمینارەکە لەلایەن بەڕێز دکتۆر
( باواجی کریم) پێشکەش کرا.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لیستی ناوی وەرگیراوانی “ڕاوندی دووەم”ی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا) رادەگەیەنێت

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەپێی فەرمانی زانکۆیی ژمارە 9730 لە 12/10/2023، فەرمانی وەرگرتنی بۆ لیستەکانی ناوی وەرگیراوانی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا) ی “ڕاوندی دووەم” لە کۆلێژەکانی تەکنیکی ئەندازیاری، کارگێڕی و تەندروستی و پزیشکی دەرکرد.

بۆ بینینی لیستی ناوەکان کلیک لــــــــــێـــــــــــرە بکە.

 

سەرۆکی زانکۆ پێشوازیی لە شاندێکی رێکخراوی خۆبەخشی کوردستان دەکات

پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پێشوازیی لە ژمارەیەک خۆبەخشی رێکخراوی خۆبەخشی کوردستان Volunteer.krd کرد.

لە دیدارەکەدا کە سەرمەند بەرزنجی، بەڕێوەبەری کارگێری زانکۆمان ئامادەی بوو، خۆبەخشانی رێکخراوەکە کورتەیەکیان لەسەر کار و چالاکییەکان بۆ سەرۆکی زانکۆ خستەڕوو، هاوکات ئامادەیی خۆیان بۆ پێشکەشکردنی هەموو تواناکانی خۆیان بۆ زانکۆمان نیشاندا

لای خۆیەوە سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وێڕای بەخێرهاتنی شاندی رێکخراوی خۆبەخشی کوردستان، هاوکات هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی بۆ خواستن.

پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی راشیگەیاند کە گرنگە رۆحییەتی خۆبەخشی لە هەموو کەسێکدا هەبێت، بەتایبەت لە دوای دەستەبەربوونی کار جا چ لە کەرتی گشتی بێت یان کەرتی تایبەت.

هەماهەنگی و کاری پێکەویی لە داهاتوودا، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

هاوکات رێکخراوەکە وەک رێزگرتن لە ئەرکی مامۆستایانی زانکۆمان چەپکە گولێکیان پێشکەش بە پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی کرد.

هەر لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی رێکخراوەکە، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا دیاریی تایبەت بەسەر ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆمان دابەش بکەن.