سەرۆکی زانکۆ پێشوازیی لە شاندێکی رێکخراوی خۆبەخشی کوردستان دەکات

پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پێشوازیی لە ژمارەیەک خۆبەخشی رێکخراوی خۆبەخشی کوردستان Volunteer.krd کرد.

لە دیدارەکەدا کە سەرمەند بەرزنجی، بەڕێوەبەری کارگێری زانکۆمان ئامادەی بوو، خۆبەخشانی رێکخراوەکە کورتەیەکیان لەسەر کار و چالاکییەکان بۆ سەرۆکی زانکۆ خستەڕوو، هاوکات ئامادەیی خۆیان بۆ پێشکەشکردنی هەموو تواناکانی خۆیان بۆ زانکۆمان نیشاندا

لای خۆیەوە سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وێڕای بەخێرهاتنی شاندی رێکخراوی خۆبەخشی کوردستان، هاوکات هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی بۆ خواستن.

پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی راشیگەیاند کە گرنگە رۆحییەتی خۆبەخشی لە هەموو کەسێکدا هەبێت، بەتایبەت لە دوای دەستەبەربوونی کار جا چ لە کەرتی گشتی بێت یان کەرتی تایبەت.

هەماهەنگی و کاری پێکەویی لە داهاتوودا، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

هاوکات رێکخراوەکە وەک رێزگرتن لە ئەرکی مامۆستایانی زانکۆمان چەپکە گولێکیان پێشکەش بە پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی کرد.

هەر لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی رێکخراوەکە، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا دیاریی تایبەت بەسەر ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆمان دابەش بکەن.