Monthly Archives: تشرینی یه‌كه‌م 2023

سەردانی لیژنەی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ئەندامانی وەزارەتی دارایی و بەرگری شارستانی بۆ بەشەناوخۆیی کوڕانی کۆلێژەکەمان.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/١٠/١٦ ( م. پاکستان محەمەد ئەمین یوسف ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران پێشوازی کرد لە هەریەکە لە شاندی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەرۆکی لیژنە بەڕێز ( ئەحمەد شێرکۆ ) و ئەندامانی لیژنە هەریەکە لە بەڕێزان ( ساڵح ڕەسوول محەمەدئەمین نوێنەری گەنجینەی سۆران ، ڕائید ڕەوەند نوێنەری بەرگری شارستانی سۆران ) .

دواتر ئەندامانی شاندەکە ، بە ئامادەبوونی (م. فاخر محەمەدئەمین) بەرپرسی هۆبەی بەشەناوخۆییەکان و ئەندامی لێژنە و لیژنەی تەندروستی و سەلامەتی کۆلێژەکەمان ، سەردانی بەشەناخۆیی کوڕانیان کرد بە مەبەستی بە کرێ گرتنی بینایەی بەشەناوخۆیی و نوێ کردنەوەی گرێبەست و پێدانی ڕێنمایی و هەبوونی خاڵەکانی مەرجی تەندروستی لە بینایەکەدا .

 

سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە شاندێکی دامەزراوەی ئەلوارث بۆ خوێندنی تەکنیکی لە عێراق دەکات

رۆژی دووشەممە 16ـی ئۆکتۆبەری 2023، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی لە شاندێکی (مؤسسة الوارث للتعلیم التقنی) سەر بەعەتەبەی حوسەینی لەکەربەلا کرد.

لە دیدارێکدا کە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا ئامادەیبوو، سەرۆکی زانکۆ بەخێرهاتنی شاندی میوانی کرد و کورتە باسێکی دەربارەی زانکۆ و کۆلێژ و پەیمانگاکان هەروەها ژمارەی قوتابیان و مامۆستایان و جۆری بڕوانامە و پسپۆرییان کرد.

لە بەرامبەردا شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە سەردانەکەیان و دروستکردنی پەیوەندی لەنێوان هەردوولادا هەروەها داوایان کرد کە لە داهاتوودا رێککەوتننامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان زانکۆمان و دامەزراوەی ناوبراو واژوو بکرێت بە مەبەستی ئەنجامدانی کاری پێکەوەیی و هاوکاریکردنی یەکتر.

سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە بەڕێوەبەرانی ئەکادیمیای سیسکۆ دەکات

پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی کرد لە ستافی بەرێوەبەرانی ئەکادیمیای سیسکۆ کە پێکهاتبوون لە م.سۆران عەبدولڕەحمان، م.میدیا عەلی و م.دیانا حەیدەر.

لەدیدارەکەدا باس لە کار و هەماهەنگییەکانی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ئەکادیمیای سیسکۆ کرا.

هەر لە دیدارەکەدا باس لە هەنگاوەکانی دروستکردنی سێ تاقیگەی زانستی پێشکەوتوو و سەردەمیانە کرا کە کەلوپەل و پێداویستییەکانی بە پالپشتی دارایی حکوومەتی ئەمریکا لەلایەن ئەکادیمیاکەوە بۆ زانکۆمان ئامادە دەکرێت.


ئەم پرۆژەیە دروستکردنی سێ تاقیگەی زانستی لە بواری (Communication) گەیاندن بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە خۆ دەگرێت، وە دەبێتە بەشێک لە پرۆسەی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ پێدانی بڕوانامەی ئەکادیمی لە بواری (Cyber Security) و تەکنەلۆجیایی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان.

لە رێگەی ئەم تاقیگەیانەوە، هەر دوو کەرتی گشتی و تایبەت بواری ئامادەکردنی کادری شارەزا و لێهاتوو لە ئاست پێداویستی بازاری کاریان بۆ دەرەخسێت

شایانی باسە، ئەکادیمیای سیسکۆ بەهەماهەنگی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لەگەڵ ڕێکخراوی IREX لەهەولێر دامەزراوە، ئەو ئەکادیمیایە خولی سیسکۆ بۆ قوتابیان و فێرخوازان دەکاتەوە و بڕوانامەی نێودەولەتیی سیسکۆیان پێببەخشێت

بە تەواوبوونی پڕۆژەکەش، ئەم تاقیگانە دەبنە یەکێک لە پێشکەوتووترین تاقیگەکان لە بواری گەیاندن لەسەر ئاستی ناوچەکە.

شیاوی باسە لە کۆتایی دیدارەکەدا سەرۆکی زانکۆ خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە شاندەکەی ئەکادیمیای سیسکۆ.

سوپاس و پێزانین بەخشرایە مامۆستایانی پلەی شایستە لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری

رۆژی شەممە ڕێکەوتی 2023/10/14 ، ڕاگری کۆلێژ ( م. پاکستان حەمەدئەمین یوسف ) ، سوپاس و پێزانینی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێری بەخشییە مامۆستایانی خاوەن پلەی شایستە لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری.

بەڕێز ڕاگری کۆلێژ لە وتەیەکدا دەستخۆشی لە مامۆستایان کرد و ڕایگەیاند: “پرۆسەی دڵنیایی جۆری پرۆسەیەکی گرنگە بۆ مامۆستایان و کۆلێژ و پەیمانگەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی مامۆستایان”.

هەروەها گوتیشی ؛ ئەم پرۆسەیە گرنگییەکی زۆری هەیە لە بابەتی رانکینگی زانکۆمان بۆ زیاتر بەرەو پێشچوونی رانکی زانکۆ لە ریزبەندییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان.