سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە بەڕێوەبەرانی ئەکادیمیای سیسکۆ دەکات

پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی کرد لە ستافی بەرێوەبەرانی ئەکادیمیای سیسکۆ کە پێکهاتبوون لە م.سۆران عەبدولڕەحمان، م.میدیا عەلی و م.دیانا حەیدەر.

لەدیدارەکەدا باس لە کار و هەماهەنگییەکانی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ئەکادیمیای سیسکۆ کرا.

هەر لە دیدارەکەدا باس لە هەنگاوەکانی دروستکردنی سێ تاقیگەی زانستی پێشکەوتوو و سەردەمیانە کرا کە کەلوپەل و پێداویستییەکانی بە پالپشتی دارایی حکوومەتی ئەمریکا لەلایەن ئەکادیمیاکەوە بۆ زانکۆمان ئامادە دەکرێت.


ئەم پرۆژەیە دروستکردنی سێ تاقیگەی زانستی لە بواری (Communication) گەیاندن بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە خۆ دەگرێت، وە دەبێتە بەشێک لە پرۆسەی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ پێدانی بڕوانامەی ئەکادیمی لە بواری (Cyber Security) و تەکنەلۆجیایی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان.

لە رێگەی ئەم تاقیگەیانەوە، هەر دوو کەرتی گشتی و تایبەت بواری ئامادەکردنی کادری شارەزا و لێهاتوو لە ئاست پێداویستی بازاری کاریان بۆ دەرەخسێت

شایانی باسە، ئەکادیمیای سیسکۆ بەهەماهەنگی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لەگەڵ ڕێکخراوی IREX لەهەولێر دامەزراوە، ئەو ئەکادیمیایە خولی سیسکۆ بۆ قوتابیان و فێرخوازان دەکاتەوە و بڕوانامەی نێودەولەتیی سیسکۆیان پێببەخشێت

بە تەواوبوونی پڕۆژەکەش، ئەم تاقیگانە دەبنە یەکێک لە پێشکەوتووترین تاقیگەکان لە بواری گەیاندن لەسەر ئاستی ناوچەکە.

شیاوی باسە لە کۆتایی دیدارەکەدا سەرۆکی زانکۆ خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە شاندەکەی ئەکادیمیای سیسکۆ.