سەردانی لیژنەی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ئەندامانی وەزارەتی دارایی و بەرگری شارستانی بۆ بەشەناوخۆیی کوڕانی کۆلێژەکەمان.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/١٠/١٦ ( م. پاکستان محەمەد ئەمین یوسف ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران پێشوازی کرد لە هەریەکە لە شاندی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەرۆکی لیژنە بەڕێز ( ئەحمەد شێرکۆ ) و ئەندامانی لیژنە هەریەکە لە بەڕێزان ( ساڵح ڕەسوول محەمەدئەمین نوێنەری گەنجینەی سۆران ، ڕائید ڕەوەند نوێنەری بەرگری شارستانی سۆران ) .

دواتر ئەندامانی شاندەکە ، بە ئامادەبوونی (م. فاخر محەمەدئەمین) بەرپرسی هۆبەی بەشەناوخۆییەکان و ئەندامی لێژنە و لیژنەی تەندروستی و سەلامەتی کۆلێژەکەمان ، سەردانی بەشەناخۆیی کوڕانیان کرد بە مەبەستی بە کرێ گرتنی بینایەی بەشەناوخۆیی و نوێ کردنەوەی گرێبەست و پێدانی ڕێنمایی و هەبوونی خاڵەکانی مەرجی تەندروستی لە بینایەکەدا .