سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە شاندێکی زانکۆی تۆرڤیرگاتای ئیتاڵی دەکات

رۆژی دووشەممە 11ـی ئەیلولی 2023، پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پێشوازی کرد لە شاندێکی زانکۆی تۆرڤیرگاتای ئیتاڵی کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان دکتۆر دانێل فیت پاڵدی و دکتۆرە گلارە فوئاد حەسەن.

لە دیدارێکدا کە ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی زانکۆ و بەڕێوبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ئامادەیبوون، دوای ناساندنی زانکۆمان بە شاندی میوان، گفتوگۆکرا دەربارەی دروستکردنی پەیوەندیی ئەکادیمی و زانستی لە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی تۆرڤیرگاتا، و هەردوولا کۆک بوون لەسەر واژووکردنی رێککەوتننامەیەکی لێکتێگەیشتن بەمەبەستی ئەنجامدانی چالاکی زانستی وەک کۆنفرانسی زانستی و ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی هاوبەش لە نێوان مامۆستایانی هەردوو زانکۆ.

هەر لە دانیشتنەکەدا تیشک خرایە سەر ستراتیژیەتی کارکردن و توانای زانکۆمان و ئەو بەرنامە سەرکەوتووانەی لەگەڵ زانکۆکانی دیکەی جیهانی وڵاتان بە هاوبەشی ئەنجامیان دەدات، بەتایبەتی ئاڵوگۆری قوتابیییان کە جێگای دڵخۆشییە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ساڵانە زیاتر لە 30 بۆ 40 قوتابی زانکۆمان لە دەرەوەی وڵات ڕاهێنان دەکەن کە بەهۆیەوە ئەزموون و زانست و زانیاری پێویست وەردەگرن بەسەرکەوتوویی راهێنانەکان تەواو دەکەن.