سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە شاندێکی رێکخراوی خاچی سووری نێونەتەوەیی دەکات

رۆژی یەکشەممە 10ـی ئەیلولی 2023، پ.د.ئیدریس محمد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی کرد لە شاندێکی رێکخراوی خاچی سووری نێونەتەوەیی.

لە دیدارێکدا کە یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، کارگێڕی و دارایی و بەڕێوبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و سەرۆکی بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان ئامادەیبوون، گفتوگرکرا دەربارەی بەردەوامی بوونی بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپەشتەکان کە لە ئێستا کە خاچی سوری نێونەتەوەیی گشت خەرجیەکانی لە ئەستۆگرتووە هەروەها لە قوناغەکانی داهاتوو دوای ئەوەی بەرپرسیارییەتی ئەو بەشە دەکەوێتە ژێر چاودێری زانکۆمان.

هاوکات هەڵسەنگێنەرێکی نێونەتەوەییش یاوەری شاندەکە بوو کە هەڵسەنگاندن بۆ پرۆگرام و تاقیگەکانی بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان دەکات.