سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە شاندێکی رێکخراوی خۆراکی نێونەتەوەیی دەکات

رۆژی یەکشەممە 10ـی ئەیلولی 2023، پ.د.ئیدریس محمد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی کرد لە شاندێکی WFP رێکخراوی خۆراکی نێونەتەوەیی.

لە دیدارێکدا کە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و بەڕێوبەرانی سەنتەری گەشەپێدان بو کار و ئەندازە و پرۆژەکان ئامادەیبوون، گفتوگۆکرا لەسەر بەرێوەچوونی پێشانگای هەلی کار و رێوڕەسمی دەرچوون بۆ ئەو قوتابییانەی کە خولەکانی ڕاهێنانیان بەسەرکەوتوویی تەواوکردووە بەهاوکاری و هەماهەنگی زانکۆمان و ڕێکخراوی ناوبراو کە لە لایەن دارایی وەزارەتی هاوکاری ئەڵمانیا وە پاڵپشتی دارایی دەکرێت.