قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەرۆژی جیهانی چارەسەری سروشتیدا چالاکییەکیان ئەنجامدا

لەچوارچێوەی ستراتیژیەتی کارکردن و بەرنامەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ هاوکاریکردنی کۆمەڵگە، رۆژی هەینی 8ـی ئەیلولی 2023، بەبۆنەی رۆژی جیهانی چارەسەری سروشتی، قوتابیان و دەرچووانی بەشی چارسەری سروشتی لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر بەسەرپەرشتی سەرۆکی بەشی ناوبراو چالاکییەکیان لە گراند ماجیدی مۆڵ ئەنجامدا.

چالاکییەکە بریتی بوو لەبڵاوکردنەوەی رێنمایی و پۆستەری تایبەت بە رۆڵی چارەسەری سروشتی لە نە خۆشی هەوکردنی جومگەکان بەسەر هاووڵاتییان کە لەلایەن سەرۆکایەتی بەشی چارەسەری سروشتی لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر بە زمانی کوردی ئامادەکرابوو.

ساڵانە رێکخراوی جیهانی چارەسەری سروشتی، چەندین چالاکی لە وڵاتان ئەنجام دەدات کە بریتین لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و ئامادەکردنی چەندین پۆستەر بە زمانی جیاواز بۆ ئەو ئامادە دەکات، خۆشبەختانە ماوەی دووساڵە بەشی چارەسەری سروشتی  پۆستەرەکان بە زمانی کوردیش ئامادە دەکات.