رۆژی دووشەمە رێکەوتی 4ـی تەمموزی 2022 شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە سەرۆکایەتی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی د. نجیب تۆما سەردانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆکیان کرد و لە لایەن سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک پ.د. ئاری عادل پێشوازییان لێکرا.
لە دیدارێکدا لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی زانکۆی ناوبراو گفتوگۆ کرا دەربارەی کۆبوونەوەکانی پێشووی تایبەت بە کۆنفرانسی زانستی نێوان زانکۆکانی پۆلیتەکنیکی هەولێر و دهۆک و (یو تی ئێچ ئێم)ـی مالیزی، هەروەها باس لە چەند خاڵێکی گرنگ کرا دەربارەی ناوەرۆکی کۆنفرانسەکە.
شیاوی باسە کۆنفرانسە هاوبەشەکە تایبەتە بە پسپۆڕیی زانستە مرۆڤایەتییەکان کە چەند بوارێک لە خۆی دەگرێت وەک: کارگێڕی، ژمێریاری، ئابووری، یاسایی، رۆژنامەگەری و زانستی دارایی و بانک. بڕیارە لە 20ـی ئەم مانگە ماڵپەڕی ئەلیکترۆنی تایبەت بە کۆنفرانس بکەوێتە کار و لەڕێگەیەوە توێژەران پەیپەر و توێژینەوەکانیان پێشکەش بکەن.




