سەرۆکی زانکۆ و شاندی یاوەری بەشداری لە وۆرکشۆپێک لە وڵاتی تورکیا دەکەن

شاندی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەسەرپەرشتی پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی بە یاوەری شاندی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەسەرپەرشتی د. محمد حسێن کەلاری سەرۆکی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری بەشداری لە وۆرکشۆپی تایبەت بە پڕۆژەی رێکخراوی سپارکی هۆڵەندی دەکەن.

وۆرکشۆپەکە لە ماوەی نێوان لە 26تا29ـی نۆڤەمبەری 2020 لە ووڵاتی تورکیا شاری ئەستەمبۆل بەڕێوەدەچێت دەربارەی
– پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن.
– ئاشنابوون بە پڕۆسەی بۆلۆنا بە نێودەوڵەتی کردنی زانکۆکان.
– مێژووی سیستەمەکانی خوێندن لە جیهاندا و گۆڕانکاریەکان بەپێی پێویستی سەردەمییانە.

شاندی زانکۆمان پێکهاتبوو لە سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی د. نجیب تۆما، د. بۆتان مجید ئاسنگەر سەرپەرشتیار لە بواری پەرەپێدانی پڕۆگرامەکان لە بوارەکانی ئۆتۆکاد، د.ئاراس قادر خۆشناو سەرپەرشتیار لە بواری بازاڕگەری، م. ناظم سەرپەرشتیار لە زمانی ئینگلیزی، لەگەڵ ژمارەیەک مامۆستای زانکۆمان بەشدار بوون لە وۆرکشۆپەکە.

شایانی باسە هەردوو زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر زانکۆی موسڵ هاوبەش و سوودمەندن لەم پرۆگرامە کە لەلایەن رێکخراوی سپارک بەرێوە دەچێت  بە بەشداری کردنی شارەزایان لە هەردوو وولاتی هۆلانداو تورکیا.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆرسى زمانى ئینگلیزى لەسەر ستاندەردى نێودەوڵەتى پێشکەش بە قوتابیان دەکات

زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر ڕێکەوتننامەى نێودەوڵەتى واژوو کردووە لەگەڵ کۆلێژى

Imperial English UK

لە بەریتانیا بە مەبەستى پێشکەشکردنى کۆرسى زمانى ئینگلیزى وەکو پرۆگرامى خوێندن بۆ قوتابیانى قۆناغى یەکەم لە زانکۆکەمان. ئەم کۆرسە لە هەردوو سیمیستەر دەخوێندرێت و قوتابى

 12 ECTS

و بڕوانامەى نێودەوڵەتى وەردەگرێت دواى تەواو کردنى خوێندن بە سەرکەوتوویى.
ئەم کۆرسە لەلایەن مامۆستایانى پسپۆر و ڕاهێنراو دەوترێتەوە بە بەکارهێنانى سیستەمى ئەلیکترۆنى سەردەمیانە.
یەکێک لە ئامانجەکانى ئەم کۆرسە بەهێزکردنى توانستى زمانى ئینگلیزى قوتابیانە بۆ ئامادەکردنیان بۆ بازارى کار و پەرەپێدانى کارامەیى نەرمیان و دەوڵەمەندکردنى سی ڤی یان.
بۆ زانیارى:

تێچووى خۆتۆمارکردن بۆ هەر قوتابییەک تەنها پەنجا هەزار دینارە.

هەر قوتابییەک کە ئارەزووى خۆتۆمارکردنى هەیە پێویستە ناوى سیانى لە بەشى خۆى تۆمار بکات بە زووترین کات.

قوتابى دەتوانى سەردانى بەشەکەى خۆى لە کۆلێژ یان بەڕێوەبەرایەتى پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە سەرۆکایەتى زانکۆ بکات بۆ پرسیار و زانیاری.

شاندێکی زانکۆی تەکنیکی باکوور سەردانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەکەن

رۆژی پێنج شەممە رێککەوتی 19ـی نۆڤەمبەری 2020 لە سەرۆکایەتی زانکۆ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی د. نجیب تۆما بتۆ لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی تەکنیکی باکوور پ.د. علیاء عباس علی و شاندی یاوەری کۆبووەوە.

لە چوارچێوەی رێککەوتنی نێوان هەردوو زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی تەکنیکی باکوور یەکەمین کۆبوونەوەی ئامادەکاری تایبەت بە یەکەمین کۆنفرانسی زانستی بۆ زانستی تەندروستی و (I.C.H.M.S) پزیشکی نێوان هەردوو زانکۆ ئەنجامدرا کە بڕیارە لە کۆتایی ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

لە کۆبوونەوەکەدا کە بەرێوبەری کاروباری زانستی و خوێندنی باڵای زانکۆمان د. هێشو رێبوار ئامادەی بوو بڕیاردرا مانگی داهاتوو کۆبوونەوەی ئامادەکاری دووەم لە زانکۆی تەکنیکی باکوور ئەنجام بدرێت.

شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێریان کرد

رۆژی چوارشەممە رێککەوتی 18ـی نۆڤەمبەری 2020 شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێریان کرد و لەگەڵ بەرێوبەری ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆمان و مامۆستایانی سەرپەرشیاری خولی بەرێوەبردنی پرۆژە کۆبوونەوە.

شاندی وەزارەتی پێشمەرگە پێکهاتبوون لە بەرێزان مقدم شاخەوان سەلام و عمید جوهر جێگری بەرێوبەری چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و  شاندی هاوپەیمانان پێکهاتبوون لە مقدم بنیامین(هێزی ئەڵمانی بۆ بەهێزکردنی تواناکان لە عێراق)، مقدم یاڤیس، رائد پیتەر، عقید بێرتریند لە کونسولخانەی هۆڵەندا، ئامانجی کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە جێ بەجێ کردنی وانە وتنەوەی مامۆستایانی زانکۆمان لە خولەکە کە بریارە لە 6ـی دیسەمبەری 2020 دەست پێبکات و ماوەی دوو هەفتە دەخایەنێت، هەر لە کۆبوونەوەکەدا پێشنیار کرا کە زانکۆمان بەردەوام بێت لە کردنەوەی خولی دیکە بۆ ئەفسەرانی وەزارەتی ناوبراو.

خولەکە لە ناو بەرێوبەرایەتی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە بەرێوەدەچێت، و پاڵپشتی دارایی لە لایەن هاوپەیمانانەوە پێشکەش دەکرێت. بریارە ئەفسەرەکان لە فەرمانگە و بەشی جیاوازەوە بەشدارییان پێ بکرێت، بۆ ئەوەی لە دوای خولەکە دەست بە پێشکەش کردن و بەرێوەبردنی پرۆژە لە فەرمانگە و بەشەکانی خۆیان.