زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی تەکنیکی فوراتی ناوەڕاست یاداشتی لێکتێگەیشتنیان واژوو کرد

رۆژی پێنج شەممە رێککەوتی 17ـی دیسەمبەری 2020 لە سەرۆکایەتی زانکۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی هەردوو زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی تەکنیکی فوراتی ناوەڕاست کۆبوونەوەیەکی فراوان بەرێوەچوو.

کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتی یاردەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی پ.ی.د. جودت جعفر خطاب و سەرۆکی زانکۆی تەکنیکی فورات پ.د. مظفر صادق الزهيري بەرێوەچوو، و تیایدا بە شێوەیەکی ورد گفتوگۆ دەربارەی خاڵەکانی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو زانکۆ کرا و دواتر پەسەند کرا.

دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی نێوان ئەنجوومەنی هەردوو زانکۆ، یاداشتەکە لە لایەن یاردەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی پ.ی.د. جودت جعفر خطاب و سەرۆکی زانکۆی تەکنیکی فورات پ.د. مظفر صادق الزهيري یەوە واژوو کرا.

یاداشتەکە بوارەکانی کارگێری و زانستی لەخۆ دەگرێت، وەک  ئاڵوگۆر و پەرەپێدانی تواناکانی ستافی ئەکادیمی هەردوو زانکۆ و قوتابیانیان، کە مەبەست لێی سوود وەرگرتنە لە ئەزموونی هەردوولا بۆ بەرەو پێشچوونی ئاستی زانستی مامۆستایان و قوتابیان لە هەردوو زانکۆکە.

furat yadasht (9)-min
furat yadasht (10)-min
furat yadasht (2)-min
furat yadasht (3)-min
furat yadasht (5)-min
furat yadasht (6)-min
furat yadasht (7)-min
furat yadasht (8)-min
furat yadasht (4)-min

سەرۆکایەتی زانکۆ.. مەراسیمی واژووکردنی پرۆژەی کردنەوەی یەکەمین بەشی زانستی پەلی دەستکرد و پاڵپشتیەکان بەڕێوەچوو

ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌ رێککەوتی (10/12/2020) كاژێر 10ـى بەیانى مەراسیمی واژووکردنی پرۆژەی کردنەوەی یەکەمین بەشی زانستی پەلی دەستکرد و پالپشتیەکان-الأطراف الصناعية والمساند لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەرێوەچوو.
لەسەرەتای مەراسیمەکەدا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا بەخێرهاتنی هەریەک لە نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق د. ایهاب و نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان د. محمد کەلاری و بەرپرسی لقی عێراقی كۆمیته‌ى نێونه‌ته‌وه‌یى خاچى سوور هیشام الودودي، هەروەها نوێنەری وەزارەتی تەندروستی عێراق و هەرێمی کوردستان و ئامادەبووانی کرد.
د. کاوە سوپاسی كۆمیته‌ى نێونه‌ته‌وه‌یى خاچى سوور و وەزارەتەکانی خوێندنی باڵای عێراق و هەرێمی کرد بۆ هاوکاری و هەماهەنگییان لە کردنەوەی پرۆژەکە، کە گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها سەرۆکی زانکۆ گوتی خۆمان بەخۆشحاڵ دەزانین وەک یەکەمین زانکۆ لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان ئەم بەشەی تێدا دەکرێتەوە و ئێمەش وەک زانکۆ بەهەموو شێوەیەک کاردەکەین بۆ سەرکەوتنی پرۆژەکە.
دواتر نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم د. محمد کەلاری وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا باسی لە گرنگی پرۆژەکە کرد و هەروەها پیرۆزبایی لە سەرۆکی زانکۆی کرد و ئامادەیی هاوکاری وەزارەتەکەی بۆ زانکۆ دووپات کردەوە، پاشان هەریەک لە بەرپرسی كۆمیته‌ى نێونه‌ته‌وه‌یى خاچى سووری عێراق و نوێنەری وەزارەتی تەندروستی هەرێم وتەیان پێشکەش کرد و باسیان لە پێویستی وەها بەشێکی زانستی کرد کە بۆیەکەم جارە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە.

پرۆژەکە پاڵپشت بە رێکەوتنی نێوان كۆمیته‌ى نێونه‌ته‌وه‌یى خاچى سوور ، وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا وتوێژینه‌وه‌ى زانستى – حكومه‌تى فیدرال، وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا وتوێژینه‌وه‌ى زانستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌ – حكومه‌تى فیدرال، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، لە زانكۆى پۆلیته‌كنیكى هه‌ولێر/ کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر، ئەنجام دەدرێت.
شایانی باسە پرۆژەکە بە لایەنی کەم بۆ ماوەی چوار ساڵ لە لایەن كۆمیته‌ى نێونه‌ته‌وه‌یى خاچى سوور پاڵپشتی دارایی دەکرێت، دواتر بە پێی رەزامەندی هەردوولا نوێ دەکرێتەوە بۆ ئەم مەبەستەش لە قۆناغی یەکەمدا 15 قوتابی وەردەگیرێت کە کارمەندی وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و تەندورستی و بەرگری هەرێم و بەغدان.

paly dastkrd (11)
paly dastkrd (4)
paly dastkrd (5)
paly dastkrd (12)
paly dastkrd (14)
paly dastkrd (1)
paly dastkrd (3)
paly dastkrd (16)
paly dastkrd (7)
paly dastkrd (8)
paly dastkrd (10)
paly dastkrd (13)
paly dastkrd (15)
paly dastkrd (2)

ئـەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

رۆژی چوارشەممە رێککەوتی ٩ـی دیسەمبەری ٢٠٢٠ ئـەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە ئـامادەبونی سەرۆک و گشت ئـەندامانی ئـەنجومەن کۆبونەوەی چوارەمی بۆ ساڵی خوێندنی (٢۰٢۰-٢۰٢١) لە کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە ئـەنجامدا.


لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا کە بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی د. عبدالفتاح عبدالرزاق تێیدا بەشدار بوو باس لە کێشە و گیروگرفتەکانی بەردەم پرۆسەی خوێندن کرا و بەرێزیان پاڵپشتی وەزارەتی خوێندنی باڵای بۆ زانکۆکەمان دوپاتکردەوەو ڕۆڵی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێری بەرز نرخاند لە خزمەتکردنی ڕەوتی زانستی لە کوردستان.


‎هەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی تەوەرە زانستی و کارگێڕیەکان کراو چەند پێشنیار و ڕێنماییەک گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و بڕیاری لەبارەوە درا.

سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی رادەگەیەنێت

سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ جاری دووەم هەڵدەستێ بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی بۆ خوازیارانی نازناوی زانستی و خوێندنی باڵا( ماستەر و دکتۆر) بۆیە هەر بەڕێزێک بۆ ئەم مەبەستەی سەرەوە ئارەزووی بەشداربوون دەکات دەتوانێ لە ڕێگای ئەو لینکەی خوارەوە ناوو زانیاری خۆی تۆماربکات.
١.خوازیارانی نازناوی زانستی و خوێندنی ماستەر و دکتۆرا دەتوانن ناویانن تۆماربکان
٢.ناوتۆمارکردن بە شێوەی ئۆنلاین دەبێت
٣.ئەوانەی جاری پێشوو تاقیکردنەوەی ئاستیان کردوە بۆ خولەکانی فێرکاری و بەشدارن لە خول ناتوانن بەشداری بکەن.
٤.لە کات وشوێنی ئانجامدانی تاقیکردنەوەکە دواتر ئاگادار دەکرێنەوە دوای ئەوەی لەلایەن وەزارەتەوە دیاریدەکرێت.
٥. ژمارەیەکی دیاریکراو وەردەگرین بە گوێرەی توانای سەنتەرەکەمان.

تێبینی:
کرێی بەشداریکردن لەو تاقیکردنەوەیە ٢٥٠٠٠ دینارە
ئەوانەی ئۆنلاین ناویان تۆماردەکەن دواتر دەبێت سەردانی ژمریاری سەنتەری زمان بکەن بۆ مەبەستی پسولەبڕین.
بە بێ پسولەی کرەی بەشداربوون خوازیار ناتوانێت بەسدار بێت.
دواکات بۆ تۆمارکردنی ناوو پسولە بڕین رۆژی ١٦\١٢\٢٠٢٠

بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان- زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

بۆ خۆتۆمارکردن ئەم فۆرمە پڕ بکەنەوە.