بەمەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەرێوەچوونی کارەکانی مامەڵەی دابەزینی خوێندنی قوتابیان لە بەرێوبەرایەتی تۆماری گشتی و ئاگاداربوون لە کێشە و گرفتەکان و چارەسەر کردنیان، سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی راستەوخۆ مامەڵەکان لە مەڵبەندی راوێژکاری قوتابیان رایی دەکات.
سەرۆکی زانکۆ دەستخۆشی لە بەرێوبەری تۆمار مامۆستا سەرسام خلیل شوانی و فەرمانبەرانی دیکەی بەرێوبەرایەتیەکە کرد کە لەماوەی رابردوو تا دوای دەوامی فەرمیش بەردەوام بوون و سەرجەم مامەڵەکانیان بەڕێ کردووە، هەروەها سەرۆکی زانکۆ پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ بەڕێوبەرایەتیەکە دووپات کردەوە بۆ ئەوەی بەباشترین شێوە لە هاوکاری کردن و جێ بەجێ کردنی کارەکانی دابەزاندنی خوێندنی قوتابیان بەردەوام بن.






