Daily Archives: ئازار 19, 2020

ئه‌نجوومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر بە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس كۆبوونه‌وه‌ی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا

 ئەمرۆ پێنج شەممە رێککەوتی 19/3/2020 كاتژمێر (11) ی به‌یانی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌شێوه‌ی ڤیدیۆ کۆنفرانس ئه‌نجامدا ، سه‌ره‌تا به‌رێز سه‌رۆكی زانكۆ ( پ.ی.د. كاوه‌ شێروانی) ستایشی ڕۆڵی لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانی كرد له‌ گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كان بۆ به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كرۆنا، وه‌ پاڵپشتی زانكۆی نیشاندا له‌ هه‌ڵمه‌تی بڵاوكرنه‌وه‌ی هۆشیاری له‌باره‌ی ئه‌م په‌تایه‌ جیهانیه‌.

دواتر ده‌ستكرا به‌ تاوتوێكردنی ته‌وه‌ره‌كانی به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌ كه‌ پێكهاتبوو له‌ چه‌ندین پرسی تایبه‌ت به‌ ڕه‌وشی خوێندن و پێشهاته‌كان و دانانی میكانیزمی گونجاو بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ڵومه‌رجی ئێستا و پلانسازی بۆ ئایینده‌ی خوێندن و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌لته‌رناتیڤی گونجاو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌.

له‌ كۆتاییدا چه‌ندین ڕاسپارده‌ جێگیركرا كه‌ گرنگترینیان ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ بوون:

1-       په‌سه‌ند كردنی ڕاپۆرتی لێژنه‌ی ئاماده‌سازی خوێندنی ئه‌لیكترونی له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر. زه‌مینه‌سازی بۆ جێبه‌جێكردنی دوای ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵوێستی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌م باره‌وه‌ وه‌ ده‌ركردنی ڕێنمایی پێویست بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌.

2-       ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی كولێژ و په‌یمانگه‌كان و به‌شه‌ زانستیه‌كان به‌ شێوه‌ی ئۆنڵاین.

3-       هۆشیاركردنه‌وه‌ی قوتابیان له‌ ڕێگای مامۆستایان و رێكخراوه‌كانی قوتابیان و خوێندكاران له‌باره‌ی به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیاكانی ئۆنڵاین بۆ درێژه‌دان به‌ خوێندن و هاندانیان كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندایه‌.

4-       پێشكه‌شكردنی پرۆپۆزه‌ڵی توێژینه‌وه‌ له‌ لایه‌ن مامۆستایانی پسپۆر بۆ گرانتی وه‌زاره‌ت تایبه‌ت به‌ توێژینه‌وه‌كان له‌باره‌ی ڤایرۆسی كڕۆنا، وه‌ ئاگاداركرنه‌وه‌یان له‌ بابه‌ته‌كان له‌لایه‌ن به‌شه‌ زانستیه‌كانه‌وه‌.

5-       هاندانی مامۆستایان بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ده‌رفه‌تی مانه‌وه‌یان له‌ ماڵه‌وه‌ به‌ تایبه‌تی ئه‌وانه‌ داتایان له‌به‌رده‌سته‌ یان توێژینه‌وه‌ی تیۆری ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

6-       دیاریكردنی رۆژی پێنج شه‌مه‌ی داهاتوو 26/3/2020 كاتژمێر (11) ی به‌یانی بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ، وه‌ ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ به‌ شێوه‌ی هه‌فتانه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت تا كاتی ئاسایی بوونه‌وه‌ی بارودۆخ، وه‌ له‌ حاله‌تی هه‌بوونی هه‌ر پرسێكی به‌په‌له‌ پێشوه‌خته‌ ئه‌نجوومه‌ن ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌ بۆ  كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر فێرکاری تایبەت بە بەرنامەی “زووم ئەس” بۆ مەبەستی دروستکردنی ئەکاونت و دانان و رێکخستنی چاوپێکەوتن و بەشداری کردن لە وانە ئۆنلاینەکان بڵاو دەکاتەوە

بەشی یەکەم: ڤیدیۆی فێرکاری تایبەت بە زووم لەم بەشە باسی چۆنیەتی دروستکردنی ئەکاونت و دانان و رێکخستنی چاوپێکەوتنێک دەکەین

بەشی دووەم: باسی چۆنیەتی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەکی زووم دەکەم