دوابه‌دوای تاوتوێكردنی پێشهاته‌كانی ڕه‌وشی خوێندن له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر ژماره (7) له ڕێكه‌وتی 4/3/2020 وه له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی به‌رێز سه‌رۆكی زانكۆ (پ.ی.د. كاوه شێروانی) و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن بڕیاردرا به پێكهێنانی لێژنه‌ی تایبه‌ت بۆ مه‌به‌ستی ئاماده‌سازی بۆ خوێندنی ئه‌لیكترۆنی له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی هه‌ڵومه‌رجی ته‌ندروستی نه‌خوازراوی ئێستادا وه بۆ دانه‌بڕانی قوتابیان له پرۆسه‌ی خوێندن،
لێژنه‌كه به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز (پ.ی.د. یوسف مسته‌فا ڕه‌سول) یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیان ئه‌ندامیه‌تی هه‌ریه‌ك له به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه و به‌رێوه‌به‌ری چالاكیهكان و به‌رێوه‌به‌ری ئایتی و نوێنه‌ری قوتابیان، هه‌ڵستا به ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك له كۆبوونه‌وه له ڕێگای به‌كارهێنانی ته‌كنیكی ئه‌لیكترۆنی په‌یوه‌ندی كردن، تیایدا چه‌ندین ئامرازی خوێندنی ئه‌لیكترۆنی گفتوگۆی له‌باره‌یه‌وه كرا، سوود له شاره‌زایی سه‌رچاوه مرۆییه‌كانی بواری ئایتی وه‌رگیرا، دواتر به له‌به‌رچاو گرتنی لایه‌نی لۆجیستی و واقعی ئه‌مرۆی خوێندن و سروشتی جیاوازی به‌شه زانستیه‌كان و ئاسانی به‌كارهێنان و ڕاهێنان له لایه‌ك، وه كه‌می ماوه‌ی به‌رده‌ست بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌لایه‌كی تر، لێژنه كۆتایی هێنا به دواهه‌نگاوه‌كانی كاره‌كانی و ئه‌نجامه‌كان پێشكه‌شی سه‌رۆكی زانكۆ كرا به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ند كردنی له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ.