لە درێژەی کارو چالاکییە رۆشنبیری و کلتوورییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەمڕۆ پێنج شەممە رێککەوتی 13ـی شوباتی 2020 بەئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ و هەردوو یاریدەدەرانی و مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ کۆنسێرتێکی موزیک بەڕێوەچوو.
کۆنسێرتەکە کە بەبۆنەی رۆژی خۆشەویستیەوە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی چالاکییەدەرەکیەکانی سەرۆکایەتی زانکۆوە بۆ موزیکژەن نەوژین خالد رێکخرابوو، چەند پارچە موزیکێکی کوردی و بیانی پێشکەش کرا.
دواتر سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی بڕوانامەی رێزلێنانی پێشکەش بە موزیکژەن نەوژین خالد کرد و سوپاسی کرد بۆ ئەنجامدانی کۆنسێرتەکە.








