زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەولێر و ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر سێیەم وۆرکشۆپی رەخساندنی هەلی کار ئه‌نجام ده‌ده‌ن

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٢ کانوونی دووەمی ٢٠١٩ سێیەم وۆرکشۆپی نێوان زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەولێر و ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر تایبەت بە رەخساندنی هەلی کار بۆ پڕۆگرامی (DYB) و بروانامەش بەسەر بەشداربووانی خولەکەدا دابەشکرا.

لەسەرەتایی وۆرکشۆپەکەدا، دارا جەلیل خەیات سەرۆکی یەکێتی ژوری بازرگانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئامانجی ئێمە لەگەڵ زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەولێر چالاک كردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەنێوان ئێمە و زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەولێر بەمەبستی هاوکاری و پشتیوانی دۆزینەوەی هەلی کار، بۆ دەرچووان و خاوەن پیشەکان”.

 رونیشکردەوە، ئەم وۆرکشۆپە هاندەر دەبێت زیاتر بەیەکەوە کاربکەین و جگە لە پڕۆگرامی (DYB) لە بواری تریش هاوکار و هەماهەنگ بین و بۆ بەرەو پێشبردنی کۆمەڵگا و دەستی کار و پشت بەستنی خۆیان “.

هەر لە وۆرکشۆپەکەدا، دکتۆر کاوە شێروانی سەرۆکی زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەولێر ، رایگەیاند، وۆرکشۆپەکە چەند ئامانجێکی هەیە، جگە لەوەی بروانامە دەبەخشین بە بەشداربووانی پڕۆگرامی (DYB) هەروەها دروستکردنی هەماهەنگی لەنێوان سەنتەری توێژینەوەی زانستی زنکۆکەمان و یەکەی سەنتەری توێینەوەی دراساتی زانستی ژوور ، بۆ ئەوەی بتوانین باشتر دەرفەتی کار و شێوازی دۆزینەوەیهەلی کار و میکانیزمی رەخساندنی بۆ دەرچووان و گەنجان بدۆزینەوە یان ئەوانەی دەیانەوێت ببن بە خاوەن کاری خۆیان “.

 هەروەها سەرۆکی زانکۆ وتیشی:” جگە لەوەی تاوتوێی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەنێوان ئێمە و یەکێتی ژووری بازرگانی دەکەین، هاوکات گفتوگۆش دەکەین لەسەر ئەنجامدانی کۆنفرانسێکی فراوان لە بواری پەرەپێدانی کار لەهەرێمی کوردستان ، بە ئامانجی زیادکردن و گرنگیدان بە ژێرخانی رەخساندنی هەلی کار بۆ دەرچوان و هەروەها گەنجان بەیەکسانی”. لەکۆتایی وۆرکشۆپەکە شاندی هەردولا بڕوانامەیان بەسەر بەشداربوانی پڕۆگرامی (DYB) دابەشکرد.

بەڕێوەبەری گشتی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری لە وەزارەتی خوێندنی باڵا سەردانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەکات

رۆژی دووشەممە رێکەوتی 21/1/2019 سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە شێروانی پێشوازی کرد لە بەڕێز د. محمد کەلاری بەڕێوەبەری گشتی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و شاندی یاوەری، کە پێکهاتبوون لە بەڕێوەبەری نووسینگە و بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و پرۆگرامەکانی خوێندن و بەڕێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی، مەبەستی سەردانەکەیان بۆ ئاگاداربوون بوو لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کاروباری بەڕێوەبەراتیەکانی پەیوەست بە دەزگاکە و ناسینی زیاتر و هەماهەنگی پتەوی نێوان وەزارەت و زانکۆکەمان.

لە کۆبوونەوەکەدا کە د. نجیب تۆما بتو یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و مامۆستا شاکر رضا بەڕێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی و مامۆستا کۆڤان بەڕێوەبەری پرۆگرامەکانی خوێندن و مامۆستا نیان بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری سەرۆکایەتی زانکۆ ئامادە بوون جەخت کرایەوە لە باشتر کردنی پرۆسە و هەنگاو و کارەکانی تایبەت بە دڵنیایی جۆری و تەندروستی و سەلامەتی و پرۆگرامەکانی خوێندن ، هەروەها بۆچوون و بەرنامەی کاری گونجاو و پێشکەوتوو گفتوگۆیان لەسەر کرا .

TAGS

خولێکی راهێنان لە بواری چاکسازی لە خوێندنی تەکنیکی و پیشەیی لە پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر بە کۆتا هات

ژمارەیەك لە مامۆستایانی بەشی کارگێری دەزگاکانی گەشتیاری پەيمانگەى تەكنيكى كارگێرى هەولێر، لە تاقيگەى و چێشتخانەى بەشی ناوبراو خولێکی راهێنانیان بەسەرکەوتوویی ئەنجامدا لە بواری چاکسازی لە خوێندنی تەکنیکی و پیشەیی لە بواری سەلامەتی شوێنی کار
(TVET)
کە بە دوو قۆناغ ئەنجام درا، قۆناغی یەکەم لە رێکەوتی 16-20/ مانگى 12/2018 و قۆناغی دووەم له 6-10 مانگى 1/2019 کۆتایی پێهات كه له لايه ن ريكخراوى و يونسكۆ و
British Councel
و لە لايەن يەكێتى ئەوروپاوه پاڵپشتی دەکرا.

زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر و زانکۆى نێودەوڵەتى تیشک درێژە بە خوێندنى باڵاى هاوبەشی نێوانیان دەدەن

بە مەبەستى درێژەپێدان و نوێ کردنەوەى یاداشتى لێکتێگەیشتن لە بوارى خوێندنى باڵا/ ماستەر، پێش نیوەڕۆى رۆژى دووشەممە 21/1/2019 بەڕێز د. ادریس هادی صالح سەرۆکى زانکۆى نێودەوڵەتى تیشک سەردانى زانکۆکەمانى کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێز پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانى سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر. تاوتوێی بابەتەکە کرا و دواتر یاداشتى لێکتێگەیشتن دەربارەى خوێندنى باڵاى هاوبەش لە نێوان هەردوو زانکۆ نوێ کرایەوە بۆ ساڵى خوێندنى 2018-2019 بە ئامادەبوونى بەڕێزان یاریدەدەرانى سەرۆکى هەردوو زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و کارگێڕى.
پێشتر یاداشتى لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوو زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر و زانکۆى نێودەوڵەتى تیشک هەبوو، هەردوو زانکۆ لە ساڵى خوێندنى 2017-2018 دەرگاى خوێندنى باڵاى هاوبەشیان کردەوە، کە لە ئێستادا قوتابیانى ماستەر لە بوارى ئەندازیارى شارستانى و تەکنۆلۆجیاى زانیارى لە قۆناغى کۆتایى خوێندنى کۆرسەکانن.