زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وۆرکشۆپێک لەسەر چۆنیەتی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستە مۆڤایەتیەکان رێکدەخات

چۆنیه‌تى نووسین و بڵاوكردنه‌وه‌ى توێژینه‌وه‌ له‌ گۆڤارەكانى زانسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌كاندا

ئاره‌زوومه‌ندانى نووسین و بڵاوكردنه‌وه‌ى توێژینه‌وه‌ى زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى هه‌ولێر هه‌ڵده‌ستێت به‌ ئه‌نجامدانى ۆرك شۆپێك له‌و بواره‌دا، بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ له‌ به‌روارى 14- 15/10/2019 له‌ سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌.

:مه‌رجه‌كانى به‌شداریكردن

پركردنه‌وه‌ى فۆرمى به‌شداریكردن به‌ شێوازى ئۆنلاین ئه‌لكترۆنى1-

پركردنه‌وه‌ى خاڵى به‌یانى كه‌سى ( ئاره‌زووى به‌شداریكردن) له‌ فۆرمه‌كه‌دا2-

پوخته‌ى توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ بڵاونه‌كرابێته‌وه‌ به‌ زمانه‌كانى ( كوردى، عه‌ره‌بى، ئینگلیزى)، كه‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت له‌لایه‌ن ڕاهێنه‌رانه‌وه‌3-

كۆتا رۆژى پركردنه‌وه‌ى فۆرمى به‌شداریكردن: رۆژى پێنج شه‌ممه‌ رێکەوتی  10/10/2019

بۆ زانیاریتان: ئه‌م وۆرك شۆپه‌ له‌ ئه‌نجامى به‌شداریكردنى راهێنه‌رانه‌؛ له‌ خولێكى نێوده‌وڵه‌تى كه‌ له‌ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به‌رێوه‌چوو، به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئه‌كادیمیاى به‌ریتانى و زانكۆى كۆلیژى لندن.

بۆ خۆتۆمار کردن و بەشداری کردن لە وۆرکشۆپ تکایە لێرە کلیک بکەن.