ده‌رفه‌تێكی ناوازه‌ بۆ قوتابیانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر بۆ به‌شداریكردن له‌ پرۆگرامێكی نێوده‌وڵه‌تی گرینگ

بۆ یه‌كه‌م جار زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر به‌شداره‌ له‌ پرۆگرامێكی نێوده‌ڵه‌تی شانبه‌شانی چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به‌ ناو نیشانی

(Global Solutions Sustainability Challenge).

له‌ رێگای ئه‌م پرۆگرامه‌وه‌ قوتابیانی به‌شداربوو ده‌رفه‌تی كاركردنیان بۆ ده‌ره‌خسێت له‌گه‌ڵ قوتابیانی ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وه‌كو تیم له‌سه‌ر بیرۆكه‌یه‌كی كار له‌رێگای ئینته‌رنێته‌وه‌

(virtual)

پرۆگرامه‌كه‌ 10 هه‌فته‌ ده‌خایه‌نێت و پێشبینی ده‌كرێت قوتابیان هه‌فتانه‌ پێویست بكات (2-4) كاتژمێر ته‌رخان بكه‌ن بۆ ئه‌م پرۆگرامه‌ و تیمی سه‌ركه‌وتووی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م خه‌ڵات ده‌كرێن تاكو ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ بره‌خسێت بیرۆكه‌ی كاره‌‌كه‌یان بكه‌ن به‌ڕاستی.

‌له‌ رێگای ئه‌م پرۆگرامه‌وه‌ قوتابیان ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ره‌خسێت كه‌وا تواناكانی په‌یوه‌ندیكردنیان به‌ره‌وپێش به‌رن له‌گه‌ل كه‌سانێك له‌ كه‌لتووری جیاواز، به‌رز بونه‌وه‌ی تواناكانیان له‌ بواری بینینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری به‌رده‌وام بۆ كێشه‌ی كار و بازرگانی، به‌هێز كردنی تواناكانی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان، وه‌هه‌روه‌ها شاره‌زا بوون له‌ كار و هه‌مانهه‌نگی كردن به‌شێوه‌ی ئۆنلاین.

ئه‌م پرۆگرامه‌ له‌ پاڵپشتی ده‌كرێت لایه‌ن

(Stevens Initiative)

، وه‌هه‌روه‌ها سپۆنسه‌ر كراوه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و به‌رێوه‌ده‌برێت له‌ لایه‌ن

(Aspen Institute)

، وه‌هه‌روه‌ها جێ به‌جێ ده‌كرێت له‌ لایه‌ن

(IREX)

پێویستە قوتابى پاڵێوراو ئەم مەرجانەى خوارەوە تێدابێت:

١. به‌شداربوو پێویسته‌ قوتابى لە یەکێک لە کۆلێژە تەکنیکه‌کانى زانکۆ بێت.

٢. پێویسته‌ زمانى ئینگلیزى بە باشى بزانێت (قسەکردن و نوسین).

٣. پێویسته‌ كه‌سێكی پابەند بێت بە کات و بەردەوامبوون لەم پرۆگرامە.

ئه‌م پرۆگرامه‌ له‌ رێكه‌وتی 15/9/2019 ده‌ست پێ ده‌كات و رۆژی چوارشه‌ممه‌ 11/9/2019 دوا ده‌رفه‌ته‌ بۆ فۆرم پركردنه‌وه‌.

ئه‌و قوتابیانه‌ی ئاره‌زووی به‌شداریكردن ده‌كه‌ن ده‌توانن له‌رێگای ئه‌م لینكه‌ داوا پێشكه‌ش بكه‌ن و دواتر چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ل ده‌كرێت.