Monthly Archives: ته‌مموز 2019

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر .. کۆتایی بە مەشقی هاوینەی قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی فەڵەستین هات

رۆژی پێنج شەمە رێکەوتی ۱۸/۷/۲٠۱۹ لە ژێر چاودێری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بە ئامادەبووی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ، راگری پەیمانگەی تەکنەلۆجی هەولێر، بەرێوەبەری پەیوەندیەنێودەوڵەتییەکانی زانکۆ، بەرێوەبەری کاروباری زانستی لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ خولی مەشقی هاوینەی ژمارەیەک لە قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی فەلەستین کۆتایی هات و لە مەراسیمیکی شایستەدا بروانامە بە قوتابیانی مەشق پێکراو بەخشرا.

لە چوار چێوەی کارەکانی بەرەوپێش بردنی زانکۆ ساڵانە بۆ زیاتر ئاشنابوون و شارەزا بوونی قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی پۆلیتەکنیکی فەڵەستین و و زانکۆی میسر خولی مەشقی هاوینەی قوتابیان ئەنجام دەدەن، بۆ ئەمساڵیش بڕیارە ژمارەیەک قوتابی زانکۆمان مەشقی هاوینەی خۆیان لە وڵاتی میسر ئەنجام دەدەن.

مەرج و رێنماییەکانی وەرگرتن و گواستنەوە و دابەزین لەزانكۆكانی ھەرێمی کوردستان راگەیەندرا

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی مەرج و رێنماییەكانی وەرگرتن و گواستنەوەی قوتابیانی لەنێوان زانكۆكان لەهەرێمی كوردستان راگەیاند.

بەرێوبەرایەتی تۆماری گشتی زانكۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئاگاداری ئەو قوتابیانە دەكاتەوە كە دەیانەوێت مامەڵەی وەرگرتن و گواستنەوە لە زانكۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ زانكۆكانی دیکە و بەپێچەوانەوە ئەنجام بدەن و لە ئێستاوە دەست بكەن بەمامەڵەكانیان و دوا وادەش(1 – 9 – 2019) دەبێت.
بۆ ئەو مەبەستەش قوتابیان دەتوانن سەردانی تۆماری کۆلێژ و پەیمانگەکان بکەن بە مەبەستی رایکردنی مامەڵەکانیان بە پێی مەرج و ڕێنماییەکان.
بۆ زانین مەرج و رێنماییەكان كلیك لەم بەستەرە بكەن:رینمایى وەرگرتن و گواستنەوە دابەزین-2019-2020

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر کۆتایی بە خولێکی پەرەپێدانی پراکتیکی دەهێنن

رۆژی چوار شەممە رێکەوتی 17/7/2019 بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی و سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر لە رێورەسمێکدا کۆتایی بە خولی سەرەتایەک بۆ فرۆشتن هات.

لە سەرەتای رێورەسمەکەدا وتەی زانکۆی پۆلیتەکنییکی هەولێر و ژووری بازرگانی هەولێر خوێنرایەوە دواتر ڤیدیۆیەک دەربارەی خولەکە نمایش کرا و پاشان دەست کرا بە دابەشکردنی بروانامە بەسەر بەشداربووان، کە ژمارەیان 38 به‌شداربوو بوو زۆربه‌یان له‌ ده‌رچووانی زانكۆ و به‌شێكیشیان قوتابی بوون.

خولەکە بە هاوبه‌شی له‌ نێوان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر و  ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و به‌ پاڵپشتی ئه‌نجومه‌نی توێژینه‌وه‌ ئاڵوگۆری نێوده‌وڵه‌تی

(IREX)

و بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق کرابووەوە.

به‌شدایکردن لە خولەکە بێ بەرامبەر بوو، بەشداربووانیش دوای تەواوکردنی خولەکە بروانامەی باوەڕپێکراو لە ژێر ناوی (سه‌ره‌تایه‌ك بۆ فرۆشتن)یان وەرگرت، ماوه‌ی خوله‌كه‌ 15 كاتژمێر بوو، ماوه‌ی 5 رۆژ له‌ 23-27/6/2019 له‌ باڵه‌خانه‌ی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو.

سه‌ره‌تایه‌ك بۆ فرۆشتن، خولێكی په‌ره‌پێدانی پراكتیكی و پرۆفێشنا‌ڵه‌، ئاماده‌كراوه‌ لە لایەن مامۆستا زانیار جبار مامۆستا لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر بۆ یارمه‌تیدانی قوتابيان و ده‌رچوانی زانكۆ به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا و لێهاتووییان له‌ رووی بازارگەری و فرۆشتنه‌وه‌، به‌ ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌لی كار له‌و بواره‌.

سەرۆکی زانکۆ پێشوازی کرد لە نوێنەری دەزگای CMA World Committee for lifelong Learning

رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ۱۱/۷/۲۰۱۹ سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی پێشوازی لە خاتوو شیرین ئازاد پوور نوێنەری دەزگای

CMA (World Committee for lifelong Learning)

فەرەنسی کرد.

لە دیدارەکەدا کە هەریەک لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، بەڕێوبەری پەیوەندییەنێودەوڵەتییەکانی زانکۆ، راگری پەیمانگەی تەکنیکی خەبات ئامادەبوون، خاتوو شیرین باسی لە کارەکانی دەزگاکەی کرد لە بواری پەرەپێدانی خوێندن و راهێنانی بەردەوام کرد، هەروەها پێشنیاری کرد کە پرۆپۆزەڵێک لەگەڵ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێردا بکەن لە بواری پاڵپشتی کردن و فێرکردنی قوتابی بۆ ئەوەی ئامادەبێت بۆ ژیانی دوای زانکۆ،

لەهەمان کاتدا پێشنیاری کرد کە کاربکرێت بۆ وەرگرتنی پرۆژەیەک لە یەکێتی ئەوروپا بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ناوبراو.