Daily Archives: ته‌مموز 19, 2019

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر .. کۆتایی بە مەشقی هاوینەی قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی فەڵەستین هات

رۆژی پێنج شەمە رێکەوتی ۱۸/۷/۲٠۱۹ لە ژێر چاودێری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بە ئامادەبووی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ، راگری پەیمانگەی تەکنەلۆجی هەولێر، بەرێوەبەری پەیوەندیەنێودەوڵەتییەکانی زانکۆ، بەرێوەبەری کاروباری زانستی لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ خولی مەشقی هاوینەی ژمارەیەک لە قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی فەلەستین کۆتایی هات و لە مەراسیمیکی شایستەدا بروانامە بە قوتابیانی مەشق پێکراو بەخشرا.

لە چوار چێوەی کارەکانی بەرەوپێش بردنی زانکۆ ساڵانە بۆ زیاتر ئاشنابوون و شارەزا بوونی قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی پۆلیتەکنیکی فەڵەستین و و زانکۆی میسر خولی مەشقی هاوینەی قوتابیان ئەنجام دەدەن، بۆ ئەمساڵیش بڕیارە ژمارەیەک قوتابی زانکۆمان مەشقی هاوینەی خۆیان لە وڵاتی میسر ئەنجام دەدەن.

مەرج و رێنماییەکانی وەرگرتن و گواستنەوە و دابەزین لەزانكۆكانی ھەرێمی کوردستان راگەیەندرا

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی مەرج و رێنماییەكانی وەرگرتن و گواستنەوەی قوتابیانی لەنێوان زانكۆكان لەهەرێمی كوردستان راگەیاند.

بەرێوبەرایەتی تۆماری گشتی زانكۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئاگاداری ئەو قوتابیانە دەكاتەوە كە دەیانەوێت مامەڵەی وەرگرتن و گواستنەوە لە زانكۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ زانكۆكانی دیکە و بەپێچەوانەوە ئەنجام بدەن و لە ئێستاوە دەست بكەن بەمامەڵەكانیان و دوا وادەش(1 – 9 – 2019) دەبێت.
بۆ ئەو مەبەستەش قوتابیان دەتوانن سەردانی تۆماری کۆلێژ و پەیمانگەکان بکەن بە مەبەستی رایکردنی مامەڵەکانیان بە پێی مەرج و ڕێنماییەکان.
بۆ زانین مەرج و رێنماییەكان كلیك لەم بەستەرە بكەن:رینمایى وەرگرتن و گواستنەوە دابەزین-2019-2020